راپرسیەک: یەک لەسەر سێى هاووڵاتیان متمانەیان بە پارتە سیاسییەکانى تورکیا نییە شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

بەگوێرەى راپرسییەکى کۆمپانیاى (ASAL) بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاریى تورکیا، کە لە مانگى رابردوو ئەنجامى داوە، یەک لەسەر سێى هاووڵاتیان لە تورکیا بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى وڵاتەکانیان متمانەیان بە هیچ پارتێکى سیاسى نییە، سەبارەت بە ریزبەندى پارتەکان متمانەکە بە ئاکپارتى تاوەکوو ئێستا لە پێش پارتى گەلى کۆمارییە.

لەو راپرسیە (2012) کەس بەشدارییان کردووە، بەسەر (26) ویلایەت دابەش بوونە، لە (32.5%) دەڵێن، متمانەمان بە هیچ پارتێک نییە. ئەوەش ئاماژەیەکى راشکاوانەیە لە زیادبوونى لە دەستدانى متمانە بە چینە سیاسییە جۆراوجۆرەکان، کە بەرزترین رێژەیە.

پارتى دادوگەشەپێدان

لە رووى متمانەوە پارتى دادوگەشەپێدان پلەى یەکەمى بەدەست هێناوە کە تاوەکوو ئێستاش هاووڵاتیان متمانەیان پێی هەیە کە بتوانێت چارەسەرى قەیران بکات، لەو راپرسییە ئاکپارتى رێژەى لە (21.8%)ى دەنگەکانى بەدەست هێناوە، لە بەرانبەردا پارتى گەلى کۆمارى جەهەپە (17.0%) دەنگەکانى بەدەست هێناوە، کە دەبێتە پلەى دووەم.

ئەنجامەکانى پارتەکانى دیکە بەو جۆرەیە:
دەم پارتى ( 3.7 %) 

مەهەپە (%3.2%) 

ئی پارت (1.9%.
پارتى زەفەر (1.7%)
پارتى رەفاى نوێ (1.2%)
پارتەکانى دیکە (3.4%).
ئەو ژمارانە دۆخى دابەشکارى سیاسى زیاتر دەکات، رەنگدانەوەى لەسەر قەبارەى ئاڵەنگارییەکان هەیە کە بۆ گێڕانەوەى متمانەى شەقامى تورکى رووبەڕووى ئەو پارتانە دەبێتەوە، لە سایەى ئەو قەیرانى ئابووری و ئاڵۆزییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان رووبەڕووى تورکیا بۆتەوە.
180 پارتى سیاسى

لەگەڵ ئەنجامى ئەو راپرسیانە سەرۆکایەتى داواکارى گشتى لە دادگاى پێداچوونەوە لە تورکیا ئاشکراى کرد ژمارەى پارتە سیاسیە چالاکەکان لە تورکیا دەگاتە (180) پارت، ئەوەش فرەییەکى فراوانە لە رووى ئایدۆلۆژى و مەرجەعى فیکریان.

بەگوێرەى داتاکان پارتى دادوگەشەپێدان پلەی یەکەمى ئەو پارتانەیە رووى ژمارەى ئەندامانى، کە بنکەى جەماوەرى دەگاتە (10) ملیۆن و (878) هەزار (733) ئەندام، کە لە بەرانبەردا پارتى گەلى کۆمارى یەک ملیۆن و (903) هەزار و (432) ئەندامى هەیە

پارتەکانى دیکە بەو جۆرەیە:

مەهەپە (497) هەزار  (428) ئەندام
ئى پارت (392) هەزار و (803) ئەندام

دەم پارتى (15) هەزار و (912) ئەندام 

خوێندنەوەیەک بۆ ئەم ژمارانە
ئەنجامەکانى راپرسییەکەى (ASAL) جەخت لەسەر لەدەستدانى متمانەى جەماوەرى بە هەموو ئەو پارتە سیاسیانە دەکەن و تەنانەت رۆڵى تاک حزبى تێپەڕینداوە، بووە بە قەیرانێک لە نوێنەرایەتى راستەقینەى سیاسى.
لەگەڵ ئەوەى پارتى دادوگەشەپێدان تاوەکوو ئێستا بە رێژەیەکى باش پارێزگارى لە متمانەى جەماوەرى کردووە، بەڵام زۆرینە پێیان وایە هیچ پارتێک تواناى چارەسەرکردنى قەیرانەکانى نییە، ئەوەش رەنگدانەوەى نەبوونى جێگرەوەیەکى جددییە لە گۆڕەپانى سیاسى تورکیا.

ئاشکراکردنى ئەو بۆشاییەى نێوان جەماوەر لە لایەک و ئاستى متمانە لە لایەکى دیکە کێشەى پەیوەست بە نەمانى متمانە بەتایبەت بە ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات، کە نەیتوانیووە بەرنامەیەک پێشکەش بکات قەناعەت بە دەنگدەر بێنێت، هەروەک نەیتوانیووە هاوپەیمانى کارا لە دواى هەڵبژاردنە گشتى و ناوخۆییەکانى رابردوو درووست بکات.

لە ژێر تیشکى ئەو رۆشنایانە پێویست دەکات پارتە سیاسییەکانى تورکیا دووبارە سیاسەت و ئاوێتەبوونیان لەگەڵ پێدویستییەکانى هاووڵاتیان لەو قۆناغە داڕێژنەوە، بەهۆى ئەوەى قەیرانە ئابووریى و کۆمەڵایەتى و سیاسیە ناوخۆییە و دەرەکییەکان لە زیاد بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین