سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (11/تەممووز/2025) نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی چەكدانانی بەشێك لە گەریلاكانی پەكەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت، "هه‌نگاوێكى دیكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى دیكه‌ى كرده‌یى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ین كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردایه‌تیى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى توركیا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دیكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى دیكه‌ى كرده‌یى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ته‌واوى پابه‌ندیمان به به‌رده‌وامیى هه‌موو پشتیوانى و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو یارمه‌تى و ئاسانكارییه‌كى پێویست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدایه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لایه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتیدا بده‌ن. له ئاشتیدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركیا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.
سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگیرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتیدا ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/11
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment