سەرۆك بارزانی: لە هەلومەرجێکی گونجاودا سەردانی ئۆجەلان دەكەم
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (11/تەمووز/2025) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، شاندەکە کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد تورک و لەیلا زانا و سری ساکێک و تونجەر باکر هان هاوسەرۆکی دەم پارتی و چیدەم قلێچگون ئوچار هاوسەرۆکی هەرێمەکانی دیموکرات و مەڕال دانشبەشتاش پارلەمانتاری دەم پارتی و بەردان ئوزتورک بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی.
لە کۆبوونەوەکە، شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و داوایان کرد سەرۆک بارزانی لە ڕۆڵی خۆی لە پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆسە مێژووییە لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بیت. هەروەها وێڕای گەیاندنی پەیام و داواکەی بەڕێز ئۆجەلان داواشیان کرد کە سەرۆک بارزانی سەردانی بەڕێز ئۆجەلان بکات.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوانەی لە پڕۆسەی ئاشتیدا گیراونەتەبەر هەنگاوی گرنگن بە ئاراستەی دروست، ئەوەشی ڕاگەیاند، "پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە پشوودرێژی و وردبینی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی باش، دەساڵ گفتوگۆ باشترە لە یەک کاتژمێر شەڕ و بە شەڕ و توندوتیژی کێشەکان چارەسەر ناکرێن و دەبێ پشت بە خەباتی سیاسی و دیالۆگ و یەکترقبوڵکردن و دیپلۆماسی ببەسترێت."
سەبارەت بە دواکاریی سەردانیکردنی ئۆجەلان سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "لە هەلومەرجێکی گونجاودا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری ئەوەی لە توانایدا بێت درێخی ناکات."
هەر لەوکۆبوونەوە سەرۆک بارزانی داواشی کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پاڵپشتی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment