وەزارەتی دەرەوەی عێراق: چەكدانانی پەكەكە پێشهاتێكی گرنگە
نوچە نێت
ڕۆژی هەینی (11/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە چەکدانانی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە ڕایگەیاند و دەڵێت، "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونییانە بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە ۆ ده‌ستبه‌رداربوونی كاری چه‌كداریییە له دوای زیاتر له چوار ده‌یه له ململانێ".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "پرۆسەکە پێشهاتێكی گرنگە كه ده‌ستپێكی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی داماڵینی چەکە و دەرفەتێکی راسته‌قینه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا. هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژی و هەنگاوی نوێیە بۆ لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه".
وەزارەتەکە پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دوپاتكرده‌وه و دەڵێت، "هەنگاوەکەی ئەم گەریلایانە رێگا خۆشده‌كات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ تورکیای دراوسێمان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان و ڕێگەخۆشکەرە بۆ هێشتنەوەی سه‌روه‌ری عێراق و توركیا، هاوکات پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییان به‌هێزتر دەکات".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، "پرۆسەکە خاڵی ده‌ستپێك دەبێت بۆ گفتوگۆیه‌كی ناوچه‌یی به‌رپرسیارانه كه دەتوانێت ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان له ره‌گ و ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه فەراهەم بکات"،
ڕۆژی هەینی پرۆسەی چەکدانی ژمارەیەک لە گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment