وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە لە (14)ی تەممووزەوە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج".

ڕۆژی پێنجشەممە (17/تەمموز/2025) وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، "ئەم هێرشە درۆنییانە مەترسین بۆ سەر سەقامگیریی عێراق و ئابووریی داهاتووی ئەم وڵاتە، ئەرکی حکوومەتی عێراقە کە خاکەکەی و هەموو هاووڵاتییەکانی بپارێزێت."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا:

ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە لە (14)ی تەممووزەوە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، ئەم هێرشانە مەترسی دەخەنە سەر سەقامگیریی عێراق و داهاتووی ئابوورییەکەی ئەم وڵاتە، ئەرکی حکوومەتی عێراقە کە خاکەکەی و هەموو هاووڵاتییەکانی بپارێزێت."

ئەم هێرشانە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە دەکەنە ئامانج کە لە بواری وەبەرهێنان کاردەکەن و سوود بە داهاتووی عێراقدا دەگەیێنن و لەگەڵ وڵاتەكەدا کار دەکەن، ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراقدا کە کار دەکەن بۆ بنیادنانی سەقامگیری، فیدراڵی و سەروەری لە وڵاتەکەدا.'

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین