گەڕێکى دیکەى دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران لە دەوحە بەڕێوەچوو
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: ژیوار سلێمان سەلکە
ڕۆژی چوارشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستانە ناڕاستەخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، بە بێ بوونی هیچ ئاماژەیەك کە هەنگاو بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی بنرێت، بەڵکو بە گوتەی هەردوولا تیشک خرایە سەر چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر ڕاگەیاندران بۆ چارەسەرکردن.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە دانوستانەکان ڕایانگەیاند گوتوێژکاران دوو ڕۆژیان لە دەوحە بەسەربرد، بۆ تاوتوێکردنی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و هەڵگرتنی سزا لەسەر پارە سڕکراوەکانی ئێران کە بەپێی رێککەوتنی سەرەتایی دوو پرسی سەرەکی و گرنگن.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، وا بڕیارە دوای بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا خامەنەیی کە لە ڕۆژی (2026-7-9) بەخاک دەسپێردرێت، کۆبوونەوەی داهاتوو لە نێوان ئەمریکا و ئێران و بەرێوەدەچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەرش لە پەڕەی فەرمی خۆی لە (X) نووسیویەتی،"گفتوگۆکانی دەوحە پێشەکەوتنی ئەرێنیان روویداوە لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بەو یاداشتەی کە لە مانگی حوزەیراندا بوو بەهۆی وەستانی جەنگ لەسەر دەرئەنجامەکانی بنیاتنای لووتکەیەک بۆ گتفتوگۆ لە سویسراوە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەردوولا پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهیناوە لەسەر سنورداکردنی پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی ئێران کە هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە مناگی شوباتدا، هەروەها ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، گتفتوگۆکان و داماڵینی چەکەکان لە ئێران بە باشی بەڕێوەدەچن، بەڵام هەندێک سەرچاوەی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان ئاشکرایان کرد کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئێستا لە کۆبوونەوەکاندا نەهاتۆتە پێش.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند،" سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێمە نیگەرانین، دەت دەکەین بە قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە و دواتر چارەسەری دەکەین."
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دانوستاندکارانی ئەمریکا و ئێران بە جیا جیا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ناوبژیوانانی پاکستان و قەتەڕ کردووە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی ئاشکرا کرد، جار کوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ هەروەها ستیڤ ویتکۆف کە نێردەی تایبەتی ترەمپ بوون لە ئاستی باڵا ڕەوانەی ناوچەکەکرا بوون بەشدراییان لە دانوستانەکان نەکرد، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندکاری ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان کۆتاییان هات. بەڵام هیچ لایەنێک نەیانووت ئایان توانیویانە پردێک دروست بکەن چارەسەرکردنی هیچ کام لە پرسە ناکۆکەکان.
کێ کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات؟
بەگوێرەی رێککەوتنە سەرەتاییەکان داوا لە ئێران و ئەمریکا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، کە یەک لەسەر پێنجی گواستنەوەی نەوت و گازی جیهان لە خۆدەگرێت، هەرچەندە بەشێکی هاتووچۆ دەستیپێکردۆتەوە، بەڵام دۆخی ستراتیژی ڕێرەوی ئاویی تا ئێستا ناڕوونە، کاتێک هەفتەی ڕابردوو ئێران هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر و ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.
دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانی ڕایانگەیاند، ئێران سوورە لەەر بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز تەنانەت ئەگەر ناچار بێت بە زۆریش ئەو کارە بکات، هەروەها ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە دەست دەکات بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، دوای تەواوبوونی ماوەی رێگەپێدانی کەشتیونای بە بێ بەرامبەر لە رێککەوتنی سەرەتاییدا.
لێدوانەکانی ترەمپ لە ڕۆژی چوارشەمەدا ئەگەر گەڕانەوەی دۆخی ئێستا ی بۆ شەڕ کەمکردەوە کاتێ وتی،" پێم وایە ئێرانییەکان ڕێگایەکی دووریان بڕیوە."
دوابە دوای لێدوانەکانی ترەمپ نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی چوار مانگدا دابەزی، شرۆڤەکارانی وزە بۆ یەکەمین جار لە دوای دەستپیکردنی جەنگەوە پێشبینیەکانیان بۆ دابەزی نرخی نەوت دەسپێکردەوە.
میدیایی دەوڵەتی ئێرانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کەشتییەکانی کۆنتێنتەری بیانی لە دەرەوەی رێڕە ئاوییەکانی کە بۆ تێپەربوونی کەشتییەکانی لەلایەن ئێرانەوە دیزاینکردەوە تێپەڕیوە و نوقمبووە.
ڤاندا ئینسایتس دامەزێنەری کۆمپانیای شیكاری بازاڕی نەوت دەڵێت،" گەرووی هورمز لە کرانەوەی بەردەوامە، بەڵام چەقبەستووە و ناشەفافە."
بەشێکی لە وڵاتانی ئەرووپی پێشنیازیانکردووە بۆ یارمەتیدانی ئێران لە پاکردنەوەی گەرووی هورمز لە مینەکان، بەڵام بۆریس پیستۆریۆ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێی وانیە وڵاتەکەی بەشدرای ئەو هەڵمەتە بکات، بەهۆکاری ئامادەنەبوونی ئێران بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی دیکە لە گەرووی هورمز.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment