لە کۆتایی ئەم هەفتەیە رووسیا و ئۆکراینا کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە لەم هەفتەیە گەڕێکى نوێى دانوستاندنەکانى نێوان رووسیا و ئۆکراینا کە دەکەوێتە رۆژانى (24-25) لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت..

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تەمووز/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرچاوە رووسیەکان رایانگەیاندووە، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە گفتوگۆى نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە ئیستەنبۆڵ بەڕیوە دەچێت، بەگوێرەى سەرچاوەیەکى نزیک لە شاندى دانوستاندنکارى رووسیى رایگەیاندووە، کە ئۆکراینا پێشنیارى کردووە گفتوگۆ نوێکان لەم هەفتەیە بەڕێوە بچێت.

سەبارەت بەو گفتوگۆیانە ڤۆلۆدیمێر زیلینکسى، سەرۆکى ئۆکراینا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، رۆستەم عەمیرۆڤ، ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى وڵاتەکەى بە لایەنى رووسى راگەیاندووە، لەو هەفتەیە گەڕێکى نوێى دانوستاندنەکان دەست پێ بکەنەوە.

پێشتریش دیمترى بیسکۆڤ، گوتەبێژى سەرۆکایەتى رووسیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە گەڕى سێیەمى دانوستاندنەکان لەگەڵ ئۆکراینا بەڕیوە دەچێت، تاوەکوو ئێستاش هیچ پێشنیارمێکمان لە لایەن کیێڤەوە بەدەست نەگەیشتووە و چاوەڕوان پێشنیارەکانی ئەوان دەکەین.

لە ماوەى رابردوو، هەردوو وڵات لە ئیستەنبۆڵ بۆ ئاڵوگۆڕى دیلەکانیان لە ئیستەنبۆڵ کۆبوونەوە، بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە هەردولا تەمرى هەزاران کوژراویان لەگەڵ دیلەکان ئاڵوگۆڕ کردووە، لەگەڵ گۆڕینەوەى یاداشتى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین