ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی: سەرۆكی هەرێمی كوردستان دانوستاندنکارێکی لێهاتوو و کاریگەرە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (22/تەمموز/2025) ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێوەندگیریی کردووە تورکیا سیاسەتێکی نەرمتری هەبێت بەرامبەر بە رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكە وردەکاریی گفتوگۆکانی ئەمدواییەی نێوان مەزڵووزم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دەخاتەڕوو و دەڵێت، بە هۆی شەڕوپێکدادانەکانی ئەمدواییەی ناوچەکانی باشووری سووریا و بەتایبەت لە پارێزگەی سوەیدا، وایکردووە پێگەی کورد بەرامبەر بە دیمەشق بەهێزتر بێت.
سەبارەت بە ڕۆڵی دیپلۆماسی كاریگەریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەیە، لە هەوڵدایە بۆ نەرمکردنی هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە هەسەدە، لە مانگی یەکەوە، تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو هێزانە راگرتووە.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری دووپاتی دەكاتەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەوڵیداوە ئیدارەی ترەمپ قایل بکات، کە دیدگای ئەحمەد شەرع بۆ دەوڵەتێکی تووندی ناوەندی، لەگەڵ فرەچەشنیی نەتەوەیی و ئایینیی سووریادا ناگونجێت.
ئەو پێگە ئەمریکییە سەبارەت بە رۆڵی نێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، دانوستاندنکارێکی لێهاتوو و کاریگەرە.
دەربارەی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە پاریس بکرێت و ئەگەر هەیە ماکرۆنیش بەشداریی تێدا بکات، بۆ راگەیاندنی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پڕۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوە سڤیلەکانی کورد لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی لە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم وڵاتەکە.
هاوكات بە وتەی سەرچاوەیەك كە بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە سەبارەت بە رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بۆ دۆزینەوەی سازانێک کە 'نە فیدراڵییە و نە ناوەندێتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment