چەندین ڕێکخراوی جیهانی داوای هەڵوێستی بەپەلە دەکەن سەبارەت بە دۆخی غەزە
نوچە نێت
ئا: سنوور یاسین
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن (111) رێکخراوەوە پەسەند کراوە، وەک مێرسی کۆرپس، ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە برسێتی بەکۆمەڵ لە ناوچەکە بە خێرایی لە زیادبووندایە پێوسیتە هەڵوێستی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ گەیاندنی هاوکاری زیاتر بۆ غەزە.
ڕۆژی چوارشەممە (24/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی برسێتی لە غەزە زیاتر لە (100) ڕێکخراوی یارمەتی و مافەکانی مرۆڤ داوایان لە حکومەتەکان کرد هەڵوێست وەربگرن.
لە بەیاننامەکەدا دووپات کراوەتەوە، بەهۆی گەمارۆکانی حکومەتی ئیسرائیل هاووڵاتییانی غەزە لە خۆراک بێبەش بوون، کارمەندانی فریاگوزاری خۆیان دەچنە ڕیزی خۆراکەوە و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە تەنها بۆ ئەوەی خۆراک بە خێزانەکان بگەیێنن. ڕێکخراوە مرۆییەکان شایەدی ئەوەن کە هاووڵاتییانی غەزە، هاوکار و هاوبەشەکانیان لەپێش چاویاندا بەدەست برسێتی دەناڵێنن.
ڕێکخراوەکان دەشڵین، بەهۆی سنووردارکردن، دواخستن و پەرتەوازەیی کە حکومەتی ئیسرائیل لە ژێر گەمارۆدا سەپاندوویەتی بووەتە هۆی ئاژاوە، برسێتی و مردن. ڕێکخراوەکان داوایان لە حکومەتەکان کردووە پێداگری بکەن لەسەر لابردنی هەموو سنووردارییەکان و کردنەوەی هەموو دەروازە وشکانییەکان و مسۆگەرکردنی چوونە ژوورەوە بۆ هەمووان لە سەرانسەری غەزە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە، پێویستە دەوڵەتان ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە، وەک ڕاگرتنی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە پێناو وەستاندنی جەنگەکە. ئیسرائیل کە سەرپەرشتی هەموو پێداویستییەکانی غەزە دەکات چەندین جار باسی لەوە کردووە، "بەرپرس نییە لە کەمی خۆراک. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە (800) کەس لە هەوڵی دەستکەوتنی خۆراکدا گیانیان لەدەستداوە، برسێتی کارمەندان و ستافە جیاوازەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکانیشی گرتووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە (15-7-2025) سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "هاووڵاتییانی فەلەستین بەبێ ماف لە خاکەکانی خۆیان دەژین، ئەمەش پێچەوانەی مرۆڤایەتی و یاسای نێودەوڵەتییە".
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، "ئاگربەست لە کەرتی غەزە بەتەنها بەس نییە و داکۆکی لە چارەسەرکردنی کێشەی دوو دەوڵەت دەکەین کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان مافەکانیان جێبەجێ بکەن.
سەرەتای ئایاری (2025) ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە ڕاگیراوە، مێشک و جەستەی منداڵان لە غەززە تێکدەشکێت، منداڵان لە برسان دمرن، ئێمەش بەشدارین لە گیان لەدەستدانیان.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی کردەوە، "ئاستی ئێستای بەدخۆراکی دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش، هەروەها حاڵەتەکانی هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی پەردەی مێشک لە ژنان و منداڵاندا زیاد دەکات".
گرنگە باس لەوە بکرێت زیاتر لە چوار مانگە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکاری پزیشکی، سووتەمەنی و خۆراک کردووە بۆ غەزە و بەهۆیەوە گەیشتنی هاوکارییەکان زۆر کەم و سنووردار بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment