ئیلهام ئەحمەد: ڕۆڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و شام جێگەی سوپاسە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (27/تەممووز/2025) ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی رووداو، سەبارەت بە گفتوگۆكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ ناناوەندێتی سووریا لەگەڵ شەرع سەرۆكی سووریا، تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا، كە پێویستە سووریایەک هەبێت کە ناناوەندی بێت گووتی، "رۆڵی ئەو بەڕاستی جێگەی سوپاسە."
ئیلهام ئەحمەد دەربارەی ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زیاتر ڕوونیكردەوە و گووتی، "رۆڵەکەی ئەرێنییە بەتایبەت بەو کێشانەی کە ئێستا رۆژئاوای کوردستان یان باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت. ئەو پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان، هەروەها دانوستاندنی لەگەڵ حکومەتی کاتیی شام هەیە. تاوەکو ئێستا ئەوەندەی ئێمە چاودێریمان کردووە و هەندێک جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی راستەوخۆمان هەیە و دەکرێن، تاوەکو ئێستا دەتوانین بڵێین بەڕاستی رۆڵی ئەرێنییە، جێگەی سوپاسە."
هەروەها ڕاشیگەیاند، "داواکاری یان هیوامان هەیە کە لەم بوارەدا هێشتا زیاتربێت، ئاوا چاوکراوەبێت، بۆ ئەوەی لە دۆخە هەرە هەستیار و سەختەکاندا چۆن بتوانین باشتر پێکەوە یارمەتیدەری یەک بین، چۆن باشتر بتوانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووریا و باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هاوکاربین."
ڕۆژی سێشەممە (22/تەمموز/2025) ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێوەندگیریی کردووە تاوەكو تورکیا سیاسەتێکی نەرمتری هەبێت بەرامبەر بە رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكە وردەکاریی گفتوگۆکانی ئەمدواییەی نێوان مەزڵووزم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا خستەڕوو و دەڵێت، بە هۆی شەڕوپێکدادانەکانی ئەمدواییەی ناوچەکانی باشووری سووریا و بەتایبەت لە پارێزگەی سوەیدا، وایکردووە پێگەی کورد بەرامبەر بە دیمەشق بەهێزتر بێت.
سەبارەت بە ڕۆڵی دیپلۆماسی كاریگەریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەیە، لە هەوڵدایە بۆ نەرمکردنی هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە هەسەدە، لە مانگی یەکەوە، تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو هێزانە راگرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment