یەکێتیی ئەوروپا ئیدانەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (سێی ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە ڕاگەیێندراوێکدا شاندی یەکێتیی ئەوروپا بۆ عێراق ئیدانەی کۆمەڵکوژیەکەی (2014)ی شنگالی کرد کە بە هەزاران کەس کۆمەڵکوژ کران و زیاتر لە حەوت هەزار ژن و منداڵ ڕفێندران".
لە ڕاگەیێندراوەکەی یەکێتیی ئەوروپا دووپات کراوەتەوە، "پشتگیری بەردەوام دەکرێت بۆ سەروەری عێراق و فرەچەشنی کۆمەڵایەتی، ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە پێگەی کۆمەڵایەتی وڵاتەکە، بەڵام بەداخەوە کە بەهۆی هۆکاری جیاواز و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان هێشتا زۆرێک لە ئێزیدییەکان ئاوارەبووەکان نەگەراونەتەوە بۆ شوێنەکانیان".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لە هەموو ناوچەکە بەردەوام بێت و ڕێککەوتنی شنگالی (2020) بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، کۆمەڵگەی ئێزیدی، قوربانیان و ڕزگاربووان شایستەی دادپەروەرین.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment