راپرسیەک: لە 36%ى ئەڵمانییەکان ئامادەن بەرگرى لە وڵاتەکەیان بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەگوێرەى راپرسییەکى پەیمانگەى فۆرسا لە هەر شەش کەس لە ئەڵمانیا تەنیا یەک کەس ئامادەیە چەک هەڵبگرێت و بەرگرى لە وڵاتەکەى بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى ئاب/2025) ماڵپەڕى (سکای نیوز عەرەبى) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى ڕاپرسییەك لە هەر شەش ئەڵمانییەك، تەنیا یەک کەس ئامادەیە چەک هەڵبگرێت و بەبێ دوودڵی بەرگری لە وڵاتەکەیان بکات لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی سەربازی.

راپرسییەکە کە لەلایەن پەیمانگای فۆرسا بۆ توێژینەوەی بیروڕا ئەنجامدراوە و لەلایەن تۆڕی میدیایی دۆیچلاندەوە ڕاسپێردراوە، دەریخستووە کە 16%ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە "بە دڵنیاییەوە" شەڕ دەکەن، لەکاتێکدا 22% ڕایانگەیاندووە کە "پێدەچێت" دڵنیا نین و ئەگەری هەیە بەرگری بکەن.

زۆرینەیەکی ڕوونی 59% ڕایانگەیاندووە کە دڵنیا نین ئامادە نەبن بە چەک بەرگری لە ئەڵمانیا بکەن ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وڵاتەكەیان. ئەم ڕێژەیە لە نێو ژناندا بۆ 72% بەرز دەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا زیاتر لە چارەکێک (27%)ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئەڵمانیا بە ئەگەرێکی زۆر یان تا ڕادەیەک ئەگەری لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەزانن.

59%ی بەشداربووان پێیانوایە ئەگەری زۆرە ئەڵمانیا بەپێی بەڵێننامە هاوبەشەکانی بەرگریکردن لەو ماوەیەدا ناچاربێت هاوکاری سەربازی پێشکەش بە وڵاتێکی دیکەی ئەندامی ناتۆ بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین