توركیا دامەزرێنەری سۆدێكس بۆ مامەڵەی دراوە ئەلیتكرۆنییەكان بە (11) هەزار ساڵ زیندانی حكوم دا
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (هەشت/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەهۆی ئەوەی دامەزرێنەری تۆڕی سۆدێكس كە لە توركیا رایكردبوو دووملیار دۆلاری وەبەرهێنەرانی لە ئەستۆ بوو، دادگای توركیا (11) هەزار و (196) ساڵ زیندانی حكومی دا.
دادگاكە بەهەمان شێوە دادگاكە هەمان حكومی بەسەر دوو برای تۆمەتباری سەرەكی سەرەكی ئەو دامەزراوەیە سەپاندووە.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو دوای (16) مانگ هەڵاتن لە توركیا پۆلیسی ئینتەرپول دامەزرێنەری سۆدێكسی لە ئەڵمانیا دەستگیركر د و لە مانگی نیسانی ئەمساڵ رادەستی توركیا كرایەوە.
دەسەڵاتدارانی توركیا فاروق بە هەڵاتن و بردنی بڕی دوو ملیار دۆلاری نزیكەی (400) هەزار بەكارهێنەر تۆمەتبار دەكەن.
ئەو دامەزراوەیە هەڵمەتێكی فراوانی ریكلامی بۆ راكێشانی وەبەرهێنەران دەست پێ كرد، بەڵێنی پێدانی ئوتۆمبێلی گرانبەهای بەهێندكیان دابووە.
بەڵام دواتر دامەزراوەكە لەناكاو نامەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتبوو، كە پێویستی بە پێنج رۆژە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وەبەرهێنەری دەرەكی.
لەو چەند ساڵەی رابردوو مامەڵەكردن بە دراوی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە، بەهۆیەوەش چەندین كەس لەم رێگەیە زیانی گەورەی بەركەوتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment