عێراق پاڵپشتی کێلگەکانی بەرهەمهێنانی گاز دەکات کوردستان- عێراق
وەزیری نەوتی عێراق بڕی 3 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی کێلگە گازییەکانی باشوور خەرج دەکات.

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەوانیدا، پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی پارێزگای بەسڕەی راگەیاند. ئیحسان عەبدولجەبار ووتی" ئامانجمان بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی کێلگەکانی بەسڕەیە بۆ ٪40، لە نیوان ساڵانی (2021 -2025) بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دۆلار"

هەروەها ووتی" هەوڵدەدەین ڕێژەی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە 1400 ملیۆن مەتر پێ سێجا بەرزبکەینەوە و، هەموو هەوڵەکانی حکومەت پابەند بوونە بە بەردەوامیدان بە پاڵپشتیەکان بۆ کێلگە گازییەکان، لە پارێزگای بەسرە و میسان و مەنسووریە، کە لە ئێستادا هەماهەنگی بەهێز هەیە لە ةیوان حکوومەتی عێراق و کۆمپانیاییە بیانییەکان"

لەو بارەیەوە کۆمپانیایی گازی بەسڕە رایگەیاند" لە ساڵی 2016 لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئامادەکردنی گازی بەرهەمهێنراو بۆ هەناردەکردن، جگە لەوەی پلانەکانمان بوونەتە هۆی رەخساندنی زیاتر 2000 هەلی کاری نوێ لەو بوارەدا".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین