فرۆشتنی ئۆنلاین لە سەردەمی کۆرۆنا ئابووری جیهان
کۆرۆنا بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی لە رێگەی ئۆنلاین بۆ زیاتر لە 26.7 ترلیۆن دۆلار

نوچەنێت


توێژینەوەیەکی نوێ ی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە فرۆشتن لە رێگای ئۆنلاینەوە لە سەردەمی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە. ئەنجامەکانی توێژنینەوەکە ئەوە دەردەخەن کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، رێژەی فرۆشتنی کاڵا لە رێگای ئۆنلاینەوە بەرزکردۆتەوە.

بو گوێرەی توێژینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاستی بازرگانی و گەشەسەندنی کاڵای لە رێگەی پێگە ئەلکترۆنیەکانەوە، لەوڵاتە مەزنەکان و ئابوورییە پێشکەوتووەکان لە ٪16 بۆ زیاتر لە ٪19 کۆی فرۆشتنی کاڵای ئەو لە ماوەی ساڵێکدا بەرزبۆتەوە.

سەبارەت بەو وڵاتانەی کە زۆرترین ئاستی فرۆشتنی ئەلکترۆنی ئەنجامداوە، کۆریای باشوور لە پێگەی یەکەمدایە، کە ئاستی فرۆشتنی کاڵایەکانی بە رێگای ئۆنلاین لە ٪20.8 بۆ 25.9 کۆی فرۆشتنی ئەو وڵاتە بەرزبۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو رێژەیە لە وڵاتی چین  ٪24.9 و لە بەریتانیا 23.3، ئەمریکا ٪14 بووە.

هەروەها داهاتی فرۆشتنی ئەلکترۆنی بە بڕی ٪4 زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2019 بۆ ئەوەی بگات بە 26.7 ترلیۆن دۆلار، ئەم ڕێژەیە واتا کۆی داهاتی ٪30 هەر تاکێکی لە جیهان.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فاکتەری سەرەکی ئەو هەڵکشانەی بازار لە ڕێگای ئەلکترۆنی دادەنرێت و، بۆتە هۆی درووستبوونی کێبرکێیەکی جیهانی لە نێوان پێگە و کۆماپانییە جیهانیەکانی بواری فرۆشتنی ئۆنڵاین. لە نیوان کۆمپانیایە مەزنەکانی ئەو بوارە، لە کۆی 13 کۆمپانیا 11 کۆمپانیا تایبەتن بە وڵاتی چین و ئەمریکا، هاوکات داهاتی ئەو کۆمپانیایانە بە ڕێژەی ٪20.5 زیادیکردووە، کۆی داهاتەکانیان بە زیاتر لە 2.9 ترلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین