جەنگى داهاتووى نێوان ئیسرائیل و ئێران رووبەڕووبوونەوەیەکى خوێناوى دەبێت
نوچەنێت
نووسینى: تریتا پارسى، لێکۆڵەرى ئەمەریکى بەرەگەز ئێرانى
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئەگەرى بەهێز ئەوەیە ئیسرائیل جارێکى دیکە پێش مانگى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ، یاخود لە کۆتایی ئەم مانگە هێرش بکاتەوە سەر ئێران.
ئێران چاوەڕوانى ئەو هێرشە دەکات و خۆى بۆ ئامادە دەکات، لە جەنگی یەکەم پشتى بە ستراتیژیەتى درێژمەودا بەست، هێرشە مووشەکییەکانى بۆ کاتێکى درێژمەودا دابەش کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرى بەهێز ئەوەیە ئێران لە سەرەتاوە هێرشێکى یەکلاکەرەوە لە گەڕى دووەمى جەنگ بکاتە سەر ئیسرائیل، بەو ئامانجەى کە هەموو ئەو بیرۆکانەى دە دەکرێت ملکەچى ژێر دەسەڵاتى سەربازیى ئیسرائیلى بکات پووچەڵى بکاتەوە.
ئەگەرێکى دیکەى بەهێز ئەوەیە جەنگى داهاتوو زۆر خوێناویتر بێت لە جەنگى رابردووە، بەڵام بەو مەرجەى دۆناڵد ترەمپ تەسلیمى فشارەکانى ئیسرائیل بێت و جارێکى دیکە بێتەوە پاڵ ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئەوکات ئەمەریکا تووشى جەنگێکى سەرتاسەرى دەبێتەوە لەگەڵ ئێران.
لە جەنگى حوزەیران ئیسرائیل جەنگەکەى تەنیا بۆ سەر پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران نەبوو، بەڵکوو ئامانجى گۆڕێنى هاوسەنگى هێز بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، توانا ئەتۆمییەکانى ئێران فاکتەرێکى گرنگ بوو، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبوو، بە درێژایى ماوەى دوو دەیە ئیسرائیل هانى ئەمەریکاى دا ر بۆ لاوازکردن و گێڕانەوەى هاوسەنگى هەرێمى گونجاو ێکارى سەربازیى دژ بە ئێران بگرێتەبەر، کە ئەوەش هاوسەنگیەکە ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت بەدى بهێنێت.
لەو چوارچێوەیە ئیسرائیل لە هێرشەکانى سێ ئامانجى سەرەکى هەبوو لە پاڵ لاوازکردنى ژێرخانى ئەتۆمى ئێران، ئیسرائیل هەوڵى راکێشانى ئەمەریکاى بۆ ململانێى سەربازیى راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەدا، دەسەڵاتى ئێران بگۆڕێت، ئێران بکات بە سووریا یاخود لبنان، کە دەتوانێت بەبێ لێپرسینەوە و دەستوەردانى ئەمەریکى بۆردوومانى بکات، لەو سێ ئەنجامە تەنیا یەکێکیان بەدیهاتووە، سەرەڕاى ئەوەش ترەمپ پرۆگرامى ئەتۆمى ئێرانى خاپوور نەکرد، ئێرانى نەگێرایەوە بۆ ئەوەى دۆخەى کە بتواندرێت ئەو پرسە چارەسەر بکات.
بە واتایەکى دیکە لە باشترین هەڵسەنگاندندا ئیسرائیل لە هێرشەکانى حوزەیران سەرکەوتنێکى جوزئى بەدەست هێنا، ئەنجامى خوازراو ئەوەبوو کە ترەمپ بە تەواوى بەشدارى لەو جەنگە بکات، هێزە کلاسییەکان و ژێرخانى ئابوورى ئێران وەک یەک بکاتە ئامانج، بەڵام ترەمپ رێکارى سەربازیى خێرا و یەکلاکەرەوەى گرتەبەر، ترەمپ لە جەنگى سەرتاسەرى دەترسێت، بۆیە ستراتیژیەکەى بۆ هێرشکردنە سەر وێستگە ئەنۆمییەکانى ئێران داڕشت، ئەوەش بۆ دانانى سنوورێک بوو بۆ رێگرى لەبرى فراوانکردنى، لە کورتمەودا ترەمپ سەرکەوتووبوو، کە ئەوەش بووە هۆى بێهیوایى تەلئەبیب، بەڵام لە درێژمەودا رێگە بە ئیسرائیل دەدات گەمارۆى تاران بدات بەردەوام دۆخەکە ئاڵۆز بێت.
بەڵام ترەمپ ئاڵۆزى زیاترى رەتکردەوە، تێروانینى دوورتر لە هەڵمەتێکى بۆردوومانى سنووردار، کە ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەى ئیسرائیل بە راگرتنى جەنگ رازى بێت، لەگەڵ بەردەوامى جەنگ تەلئەبیب زیانى گەورەى بەردەکەوت، توانا بەرگرییە ئاسمانییەکانى لاوازبوو، ئێران لە تێپەڕاندنى مووشەکەکانى کاراتر بوو، سەرەڕاى ئەوەى ئەگەر ئەمەریکا پابەندبوایە ئیسرائیل لەو ململانێیە بەردەوام دەبوو، بەڵام کاتێک روون بۆوە کە گورزەکانى ترەمپ تەنیا یەکجارە، ئەوا لێکدانەوەکان گۆڕا، ئیسرائیل لە هێنانى ئەمەریکا سەرکەوتووبوو، بەڵام لە هێشتنەوەى بۆ بەردەوامى ئەو جەنگە شکستى هێنا.
دوو ئامانجەکەى دیکەى ئیسرائیل شکستێکى روونى تێدا هێنا، سەرەڕاى سەرکەوتنى هەواڵگرى پێشوەختەى وەک بە ئامانجگرتنى (30) فەرماندەى باڵاى سەربازیى و کوشتنى (19) زاناى ئەتۆمى، بەڵام ئیسرائیل نەیتوانى سەرکردایەتى و کۆنتڕۆڵى ئێرانى بە شێوەى کاتى رابگرێت، چونکە لە ماوەى تەنیا (18) كاتژمێر تاران شوێنى زۆربەى ئەو سەرکردانەى پڕکردەوە، ئەگەر هەمووشیان نەبێت، مووشەکبارانێکى چڕى دەست پێکرد، ئەوەش تواناکانى ئێرانى دەرخست لە لێدانى زەبرى کوشندە و هێرشى توند بۆ سەر ئیسرائیل.
بەگوێرەى رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمەریکى، ئیسرائیل هیواخوازبوو کە گورزى یەکەم ببێتە هۆى سەرهەڵدانى ناکۆکى لەناو دەسەڵاتى ئێران و خێرابوونى وێرانکەر، شانەکانى مۆساد کە زمانى فارسیان باش دەزانى، بە تەلەفۆن پەیوەندیان بە بەرپرسانى باڵاى ئێران دەکرد و هەڕەشەى کوشتنیان لێدەکرد، ئەگەر لە ڤیدیۆى تۆمارکراو سەرکۆنەى دەسەڵاتى ئێران نەکەن و جیابوونەوەى خۆیان رانەگەیێن، لە کاتژمێرەکانى یەکەمى جەنگ زیاتر لە (20) تەلەفۆنى لەو جۆرە بۆ بەرپرسانى باڵاى ئێرانى چوو، کە ئەو کاتە هێشتا دەسەڵاتدارانى باڵاى ئێران لە شۆکێکى گەورە و قەرەبووکردنەوەى زیانە گەورەکان بوون، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەڵگەیەک نییە کە هیچ ژەنەڕاڵێکى ئێرانى خۆى رادەستى ئەو هەڕەشانە کردبێت، بەڵکوو پابەند بووە بە دەسەڵاتى تاران.
پێچەوانەى پێشبینییەکانى ئیسرائیل ئۆپراسیۆنى کوشتنى بەرپرسانى باڵا لە سوپاى پاسداران نەبووە هۆى سەرهەڵدانى ناڕەزایى یاخود راپەڕینى جەماوەرى دژ بە کۆمارى ئێران، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئاراستە جۆراوجۆرە سیاسییەکانى ئێرانییەکان لە دەورى یەک ئاڵا یەکخست، ئەگەر لە دەورەى هەمان دەسەڵاتیش نەبێت، لە پاڵ ئەوەشدا شەپۆلێکى نەتەوەیى لە هەموو ئێران سەرى هەڵدا.
ئیسرائیل لە نەبوونى جەماوەرى دەسەڵاتى ئێران لە بازنەیەکى فراوان سوودمەند نەبوو، دواى دوو ساڵ لە هێرشى بێ بەزەیینانە بۆ سەر غەزە و هێرشکردنى فریودەرانە لە سایەى دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، کە پێی وابوو ئەوە تەنیا بەشێکى ئێرانییەکان ئەوە دەبینن، زۆربەیان پەرشوبڵاون و دژ بەو دەسەڵاتەى ئێستاى ئێرانن، لە بەرانبەردا بە ئەرێنى سەیرى ئیسرائیل دەکەن.
لە واقیعدا لەبرى کۆکردنەوەى خەڵک دژ بە دەسەڵات، ئیسرائیل لە زیندووکردنەوەى گێڕانەوە رۆڵ بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران سەرکەوتووبوو، لەبرى سەرکۆنەى دەسەڵات بۆ وەبەرهێنان لە پرۆگرامى ئەتۆمى و مووشەک، ئێستا زۆرێک لە ئێرانییەکان هەست بە تووڕەیى دەکەن، ئەوەش لەبەر ئەوەى وەڵامەکانى ئێران وەک پێویست نەبووە بۆ ئیسرائیل.
هونەرمەندێک لە تاران بە نێرگز باجگولى، مامۆستا لە زانکۆى جونز هۆبکنز دەڵێت، من لەوانەبووم کە دژى رەوانەکردنى سامانى ئێرانییەکان بووم بۆ لبنان، یاخود فەڵەستین، بەڵام ئێستا تێدەگەم ئەو بۆمبانەى رووبەڕوویان دەبینەوە هەموویان یەکن، ئەگەر ئێمە بەرگرى بەهێزمان لە هەموو ناوچەکە نەبێت، ئەوان ئەو جەنگە دەگاتە ئێمەش.
هەرچەندە ئەو گۆڕانکارییە بەردوام بێت، یاخود روون نەبێت، بەڵام لە ماوەى کورتدا دەردەکەوێت کە هێرشەکانى ئیسرائیل کۆمارى ئیسلامى ئێرانى بە شێوەى دژبەیەک بەهێزکردووە، بەرەى ناوخۆیی ئەو وڵاتەى بەهێزکردەوە، بۆشایى نێوان دەسەڵاتى ئێران و کۆمەڵگەى تەسکردەوە.
ئبسرائیلیش شکستى هێنا ئێران بکات بە سووریاى دووەم و دەسەڵاتى ئاسمانى بەردەوام و بێ پاڵپشتى ئەمەریکا تێیدا بەهێز بێت، هەرچەندە لە ماوەى جەنگ کۆنتڕۆڵى ئاسمانى ئێرانى کردبوو، بەڵام بەبێ لێپرسینەوە بەکارى نەهێنا، بەڵکوو بووە هۆى وەڵامدانەوەى هێرشە مووشەکیەکانى ئێران و زیانێکى گەورەى بەرکەوێت.
بەبێ پاڵپشتى گەورەى ئەمەریکا ــ لە (25%) مووشەکى بەرگرى سادى ئەمەریکى لە ماوەى (12) رۆژ بەکارهێنا، ئەوەش واى کرد ئەگەر هەبوو ئیسرائیل نەتەوانێت بەردەوامى بەو جەنگە بدات.
بەگوتەى هەریەک لە ئیسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگرى و ئیال زامیر، فەرماندەى سوپاى ئیسرائیل جەنگى حوزەیران قۆناغى یەکەم، ئەوەش وادەکات ئەگەر هەیە ئیسرائیل هێرشى نوێ بکاتە سەر ئێران، ئەو دوو بەرپرسە جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە کە ئێستا ئیسرائیل چۆتە وەرزێکى نوێى ململانێکان.
بەدەر لەوەى کە ئەگەر تاران دەست بە پیتاندنى یۆرانیۆم بکاتەوە، تەلئەبیب سوورە لەسەر ئەوەى بێبەشى بکات لە نوێکردنەوەى کڵاوە مووشەکییەکانى، یاخود دووبارە بونیادنانەوەى بەرگرى ئاسمانى، یاخود بڵاوەپێکردنى سیستەمى پارێزگارى، ئەو لۆژیکە کرۆکى ستراتیژى ئیسرائیلە، کە بە ئەوە لێدانى پێشوەختەی خۆپارێزیی و دووبارەیە، بۆ ئەوەى رێگە نەدات نەیارەکانى تواناى تەحداى باڵادەستى سەربازیى ئیسرائیلیان هەبێت.
ئەوەش واتاى ئەوە دەگەینێت، کە ئێران بە کردەیى سەرچاوە سەربازییەکانى بونیاد دەنێتەوە، ئیسرائیل پاڵنەرێکى هەبێت بۆ لێدانى خێرا لەبرى چاوەڕوانکردن، سەرەڕاى ئەوەش لێکدانەوە سیاسییەکان لەبارەى هێرشێکى دیکە ئاڵۆزترە لەوەى تەنیا ئەمەریکا بکەوێتە ناو هەڵبژاردنەکانى ناوەڕاست، ئەنجامى ئەوەش ئەوەیە کە لێدانەکە لە چەند مانگى داهاتوو دەبێت.
ئەوکارەش لە ئەنجامى ئەویە کە سەرکردەکانى ئێران هەوڵى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل دەدەن، بۆ پوچەڵکردنەوەى هەر وەهمێک سەبارەت بە کارایى ستراتیژیەتى ئیسرائیل، ئەگەرى بەهێزیش هەیە لە سەرەتاى جەنگى داهاتوو ئێران زۆر بەخێرایى و بەهێزەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، دەڵێت، ئەگەر هێرشەکان دووبارە بکرێتەوە سەرمان، ئەوە بە رێگەیەکى یەکلاکەرەوەتر وەڵام دەدەینەوە، هێرشەکان بە جۆرێک دەبێت رووماڵکردنى ئەستەم بێت.بەرپرسانى ئێران پێیانوایە هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئیسرائیل پێویستە گەورە بێت، ئەگەر وانەبێت ئەوا هەنگاوهەنگاو دەبێتە لەدەستدان و پاشەکشەى توانا مووشەکییەکانى ئێران و مانەوەى ئێران بەبێ بەرگرى.
جەنگى حوزەیران بە بێ ئەنجامى یەکلاکەرەوە کۆتاییهات، ئەنجامى جەنگى داهاتوو پشت بەو لایەنە دەبەستێت کە زۆرتر پەندى وەرگرتووە، بەخێرایى گەورتر هەڵسوکەوت دەکات، ئایا ئیسرائیل دەتوانێت کلاوەمووشەکەکانى بەرگرى خێراتر بکات لە تواناى ئێران بۆ بونیادنانەوەى سەکۆ موشەکى و کڵاوە مووشەکیەکانى؟ ئایا تاوەکوو ئێستا شانەکانى مۆساد لە قووڵایى ئێران هەیە، یاخود زۆربەى ئەوانەى کە هەوڵى لادانى دەسەڵاتى ئێرانیان هەبوو لە قۆناغى یەکەم هەڵوەشێندرانەوە، ئایا ئێران تێگەیشتنى قوڵترى بۆ تێپەڕاندنى بەرگرى ئاسمانى ئیسرائیل بەدەست هێناوە لەوەى ئیسرائیل لە پڕکردنەوەى بۆشاییەکان بەدەستى هێناوە؟ لەو قۆناغەى ئێستا هیچ لایەنێک ناتوانێت بە تمانەوە وەڵامى ئەو بەرگریانە بداتەوە.
بەهۆى ئەوەى ئێران تواناى دڵنیایى نییە بە وەڵامى بەهێزتر ستراتیژى ئیسرائیل شکست پێدەهێنێ، ئەگەرى بەهێز ئەوەیە پێداچوونەوە بە هەڵوێستى ئەتۆمى دەکات، بەتایبەت دواى ئەوەى وەڵامى ئەوانەى دیکەى چەسپاند، پێداچوونەوەکە دەکات، چونکە پێداچوونەوە بە بەرەى مقاوەمە و ناڕوونى ئەتۆمى بەس نییە.
لەوانەشە وەڵامى ترەمپ لە جەنگى دووەمى ئیسرائیل لەگەڵ ئێران یەکلاکەرەوەتر بێت، بەڵام وەک دیاریشە ئامادە نییە بچێتە ململانێیەکى درێژخایەن، لەرووى سیاسییەوە گورزى یەکەم لەناوخۆ (ئەمەریکا سەرلەنوێ گەورە بکەن) لەرووى سەربازییەوە ئاشکراى کرد جەنگى (12) رۆژە، بۆشایەکانى لە کۆگاکانى مووشەکى ئەمەریکى ئاشکرا کرد، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدان بەشێکى زۆرى مووشەکەکانى بەرگری ئەمەریکایان لە ناوچەیەک داناوە، کە هیچیان رەچاوى بەرژەوەندییە سەرەکییەکانى ئەمەریکایان نەکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە میانەى هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ هێرشى دەسپێکردن، ترەمپ دەکەوێتە تەڵەى ئیسرائیل، روون نییە ترەمپ دەتوانێت دەرچەیەک بۆ دەرچوون بدۆزێتەوە، بەتایبەت ئەگەر دەست بە داواکارى راگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆم بگرێت، وەک بنەمایەک بۆ هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، ئەگەرى بەهێزیش ئەوەیە ئەو چوونە ناوە بژاردەیەکى سنووردار نەبێت، لەسەر ترەمپ پێویست دەبێت، یاخود بە تەواوى بچێتە ناو ئەو جەنگە، یاخود لە دەرەوە بمێنێتەوە، مانەوەش لەدەرەوە، دەخوازێت زیاتر لە جارێک رەتى بکاتەوە، بەرەنگارى زیاترى فشارەکانى ئیسرائیل بێتەوە، ئەوەش تاوەکوو ئێستا دیارنییە خواست و هێزى جێبەجێکردنى ئەو داواکارییەى هەیە یاخود نا.
سەرچاوە: ماڵپەڕى نون پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment