سەرۆكی شاندی ئێران: ئەمەریكا نەیتوانی متمانەی ئێمە بەدەست بهێنێت
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (2026/4/12) ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم) بڵاوی كردەوە، محەمەد قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی شاندی دانوستاندكاری ئێران لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس بڵاوی كردەوە، پێش دانووستاندنەكان جەختەم لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە خاوەن نیەتی باش و ئیرادەی پێویستین، بەڵام بە رووانین بۆ دوو جەنگی رابردوو متمانە بە لایەنی بەرانبەر ناكەین.
سەرۆكی شاندی دانوستاندكاری ئێران لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، هاوڕێكانم لە شاندی ئێران بەناوی (میناب 168) كۆمەڵێك دەستپێشخەرییان كرد، بەڵام لایەنی بەرانبەر لەو گەڕەی دانیشتنەكان نەیتوانی متمانەی شاندی ئێران بەدەست بهێنێت.
قالیباف لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، ئەمەریكا لە لۆژیك و پرەنسیپەكانی ئێمە تێگەیشتووە، ئێستا كاتی ئەوەیە بڕیار بدات، كە دەتوانێت متمانەی ئێمە بەدەست بهێنێت یاخود نا، هەروەك ئێمە پێمان وایە هەموو مامەڵەی هێزی دیپلۆماسی شێوازێكی دیكەیە لە پاڵ خەباتی سەربازیی، لە پێناو بەدیهێنانی مافەكانی گەلی ئێران.
سەرۆكی شاندی دانووستانكار دەشلێت، تا ئەو چركەساتە دوو دڵنین لەو هەوڵانە بۆ چەسپاندنی دەستكەوتەكانی چل رۆژ بەرگری نیشتیمانی ئێران، من سوپای وڵاتی پاكستان وڵاتی دۆستمان دەكەین، كە كارئاسانی بۆ دانوستاندنەكان كرد، هەروەك سوپاسی گەلی پاكستانیش دەكەم.
قالیباف لە قسەكانی دەڵێت، ئێران یەك جەستەیە، بە (90) ملیۆن رۆح، سوپاسی گەلی پاڵەوانی ئێران دەكەم، كە بەگوێرەی رێنماییەكانی رابەری شۆڕش لە شەقامەكان ئامادەبوون بۆ پاڵپشتی رۆڵەكانیان، هەروەك پاڕانەوەكانیان هاوەڵمان بوو لە رێگەمان، بۆ ئەوەش دەڵێم، خودای گەورە بەهێزتان بكات بۆ هاوكارانم لەو دانوستاندنە چڕانە كە (21) كاتژمێری خایاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment