73  کێڵگەی نەوت و گاز لە وڵاتانی عەرەبی دۆزراونەتەوە ئابووری جیهان
لە ساڵی 2019، نزیکەی 73 کێلگەی نەوت وگازی نوێ لە وڵاتانی عەرەبی دۆزراونەوتەوە و ئەمەش هۆکار بووە لە زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز لەو وڵاتانەدا

نوچەنێت

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆواپێک “Organization of Arab Petroleum Exporting Countries”ـی تایبەت بە وڵاتانی عەرەب بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، دواین ڕاپۆرتی تایبەت بە نەوت وگازی وڵاتانی عەرەبی لە 2020ـدا بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکدا، ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە “ علي سبت کوری سبت”  دۆزینەوەی 79 کێلگە و بیرە نەوت و گازی لە وڵاتانی عەرەبی لەساڵی  2019 تاوەک و ءئێستا راگەیاند. لەو دۆزینەوەیدا، 52 کێلگە ی تایبەتن بە نەوت و 27 کێلگەی تر تایبەتن بە گازی سروشتی. ئەو کێلگانە سەرجەمیان تایبەتن بە وڵاتانی ئەندام لە ڕیکخراوەکدا

ئەو ڕاپۆرتەی OAPEC، لە ژێر ناونیشانی "التقرير الإحصائي السنوي لعام 2020"لە 3/5/2021 بڵاو کراوەتەوە و تایبەت بە ئاماری یەدەگ و بەرهەمهێنان و بەکاربردنی نەوت وگاز لە سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان.

یەدەگی نەوتی وڵاتانی عەرەبی

بەشی یەکەمی ڕاپۆرتی  OAPEC، تایبەتە بە پێنوینە گشتیەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە، و بەشی دووەمی تەرخانکراوە بۆ یەدەگی هەر وڵاتێکی ئەندام  و کێلگە دۆزراوەکانیان. سەرجەم یەدەگی نەوتی خاوی وڵاتانی عەرەبی بە زیاتر لە 715.74 ملیار بەرمیل لە 2019ـدا دەخەملێنرێن، ئەمەش بە واتای بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی ئەو وڵاتانە دێت بە رێژەی 0.01%  بەراود بە ساڵی 2018، هاوکات ڕێژەی  57.2% کۆی یەدەگی نەوتی خاوی جیهانی کە بە 1257 ملیار بەرمیل دەخەمڵێنرێت.

سەبارەت بە گازی سروستی، لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە، ئاستی یەدەگی گازی سروشتی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە بەراورد بە ساڵی 2018 بە رێژەی  0.02% دابەزیووە، لە ئێستادا وڵاتانی عەرەبی خاوەن 54.4 ترلیۆن مەتر سێجای گازی سروشتین، کە دەکاتە ڕێژەی 26.5%ـی کۆی یەدەگی گازی سروشتی جیهانی.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی عەرەبی لە 2019ـدا، نزیکەی 29.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، کە 28.5 ملیۆن بەرمیلی تایبەت بووە بە وڵاتانی ئەندام لە  OAPEC، کە دەکاتە ڕێژەی 28.3%ـی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی جیهانی.

بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە بازارەکانی وڵاتە عەرەبیەکان نزیکەی 596.8 ملیار مەتر سێجا بووە لە 2019ـدا کە دەکاتە ڕێژەی 15%ـی کۆی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی جیهانی.

بەکاربردنی نەوت وگاز لە وڵاتانی عەرەبیدا

بەشی سێ یەمی ڕاپۆرتی ساڵانەی OAPEC، زانیاریەکانی بەکاربردنی نەوت و گاز لە وڵاتە عەرەبیەکاندا خستۆتەڕوو. کۆی نەوت و جۆرەکانی نەوتی پاڵێوراو لە 2019ـدا نزیکەی 14.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، لەو ڕێژەیە، بڕی 6.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی وخاو و بڕی 7.5 ملیۆن بەرمیل گازی سروشتی بووە.

رێکخراوی  OAPEC، تایبەتە بە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و گازی عەرەبی، لە ساڵی 1968 لە لایان هەریەکە لە سعودیە و لیبیا و کوەیتەوە دامەزراوە، بارەگای سەرەکی لە وڵاتی کوەیتە، و ساڵ دوای ساڵ وڵاتانی عەرەبی بوون بە ئەندام لەو ڕێکخراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین