تورکیا دەیەوێت  لە نمایشکردنی مووشەکی بالیستیکی چ پەیامێک بە وڵاتان بدات؟ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

لە کۆتاییەکانی مانگی تەمووزی (2025) لە ئەستەنبۆڵ پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری (IDEF) بەرێوەچوو. تورکیا نمایشی چەند جۆرە موشەکێکی بالیستیک و سیستەمی بەرگریی ئەلیکترۆنی و تۆرەکانی پەیوەندی کۆدکراو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فایبەر ئۆپتیکی کرد. کە بریارە بەم نزیکانە ببێتە بەشێک لە جۆرەکانی بەرگریی ئەو وڵاتە.

زۆرێک لە شارەزایانی بواری سەربازی سەبارەت بە نمایشی ئەو جۆرە موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن تورکیاوە دەڵێن، ئاشکرایە لەمەوبەدوا تورکیا زۆر گۆرانکاریی دەکات لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی بەتایبەت لەدوای نمایشکردنی ئەو جۆرە چەکانە. 

هەندێک لەوشارەزایانە کە چەندین ساڵە لەو بوارە کاردەکەن ئاماژە بەوە دەکەن، ژینگەی جیۆستراتیژی تورکیا گۆرانکاری بەسەرهاتووە ئاراستەکانی ئەو وڵاتە بەرەو بەدەستهێنانی مووشەکی بالیستیک گۆراوە. لەمەوبەدواش تورکیا لە پێناو توانا و بەهێزکردنی بواری سەربازی و بەرژەوەندییەکانی زۆر گۆرانکاری ئەنجام بدات.

تورکیا بۆچی گرینگی بە مووشەکی بالیستیک دەدات؟

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی ئەستەنبۆڵ مووشەکی بالسیتیکی (TAYFUN Block-4) بوو کە لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی (ROKETSAN) بەشێوەیەکەی زۆر پرۆفیشناڵ دروستکراوە.

ستیکی ئێگێلی پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ئیزمیر باس لە گرینگی ئەو مووشەکە دەکات کە تورکیا لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەنبۆڵ نمایشیکرد و دەڵێت، ئەو مووشەکە بە پشبەستن بە قەبارە و کێشی لە توانیایدا هەیە هەزار کیلۆمەتر زیاتر ببرێت و دیزاینێکی زۆر پێشکەوتووی هەیە و بە سووتەمەنی ڕەق کار دەکات و بەشێوەی سێ پلاتفۆرمی پێکهاتەکەی سەلمێنراوە و زۆر بەهێزە.

هۆکاری چی بوو مووشەکی بالیستیکی تورکیا بووە هۆی مشتومڕی؟

بەشێکی بەرهەمهێنا و هەناردەکردنی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا بەگوێرەی پەیماننامەی  نێودەوڵەتی لەسەر تورکیا سنووردارکراوە.

لە هەموو جیهان ئەو جۆرە چەکانە کە دەبێتە هۆکاری کۆمەڵکوژیی و بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی خالێکی ناکۆکییە لەنێوان وڵاتان. ئەگەر سەیرکەین ڕوویسا بەرانبەر ئۆکراینا لە ساڵانی رابردوو مووشەکی بالیستیکی بەکارهێنا، بەهەمان شێوە ئێرانیش بەرانبەر بە ئیسرائیل.

شارەزایانیش پێیان وایە ئەو راپۆرتانەی ئامادەدەکرێت سەبارەت بە بەکارنەهێنا و زیانەکانی ئەو مووشەکانە چاوپۆشی دەکرێت تاوەکو نەچێتە چوارچێوەی سزای پەیماننامە نێودەوڵتییەکان.

تورکیا تاڕادەیەک پێشکەوتووە لە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیکی وەک بۆرا و تەیفون. سوپای تورکیاش بەفەرمی رایگەیاندووە لە بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە کە مەودای (300) کیلۆمەتریان هەیە و دەتوانن بە ئاسانی ئاراستەی دراوسێکانی ناوچەکەی بکات. 

شارەزایانیش پێیان وایە مووشەکی دوور مەودا ئەوەندەی مەودای نزیک پێشکەوتوو نییە. بۆ نموونە تورکیا دەتوانێک ئاراستەی وڵاتانی دروسێکانی بکات وەک عێراق، ئێران، ئیسرائیل، ڕووسیا کە ماوەی نێوانیان (750) کیلۆمەترە.

ناتوانین وابیربکەینەوە تورکیا لە پێشکەوتنی مووشەک تەنیا سەیرکەر دەبێت

باشە بۆچی تورکیا لەو کۆتاییانەدا زیاتر گرینگی بە چەکی دوور مەودا دەدات؟ لەو بارەوە دکتۆر ڕیچ ئۆتزن، توێژەرێکی باڵا لە دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی لە ئەمەریکا دەڵێت، ئەنقەرە دەیەوێت هاوشێوەی ئێرانی دراوسێی بۆ بەرگریکردن پەرە بە چەکی دوور مەودا بدات و دەشڵێت، "پێموایە تورکیا ئەنجامی هێرشەکانی سەر ئێرانی بینی کە چۆن  لەلایەن وڵاتێکی زلهێز هێرشکرایە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان. تورکیاش نایەوێت هاوشێوەی ئێران هێرشبکرێتە سەر دامەزراوە ستراتیژییەکانیان هەربۆیەش ئەگەر لەداهاتوو هێرش بکرێتە سەر ئەنقەرە یاخود ئەستەنبۆڵ هاوشێوەی هێزی بەرانبەر بە چەکی مووشەک و درۆنەکانیان وەڵامی بەرامبەریان بدەنەوە. لەئێستادا تورکیا بەشێوەیەکی فراوان دەستیکردووە بە پەرەپیدانی بەهێزکردنی پیشەسازی سەربازییەکانی."

سیتکی ئێگێلی پرۆفیسۆر ئاماژە بەوە دەکات، بەرژەوەندییە ستراتیژیەکانی تورکیا لەماوەی ساڵانی رابردوو گۆراوە زیاتر گرینگی بە بەرژەوەنییە مووشەکییەکان دەدەن. هەرچەندە تورکیا بەتێچوویەکی زۆر چەندین ساڵە سیستەمەکانی وەک تایفون پەرەپێدەدات بەڵام تارادەیەک سوودی هەبووە بۆ ئەو وڵاتە. 

تورکیا سەیری وڵاتانی دەوروبەری دەکات کە زیاتر گرینیگی بە مووشەکی بالیستکی مەودا ناوەند دەدەن لێرەدا تورکیا ناتوانێت وەک تەماشاکەرێک لە ناوچەکە بمێنێتەوە. بەڵام تورکیا نایەوێت وڵاتانی دراوسێ رووبەڕووی مەترسی بکاتەوە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی ماودا ناوەندی (800 بۆ 100) کیلۆمەتر.

ئەو پرۆفیسۆرە پێشیوایە، تورکیا دەیەوێت ئەو تاقیکردنەوەی مووشەکی لە سۆماڵ ئەنجام بدات. چونکە ساڵی رابردوو حەسەن شێخ محەمەد، سەرۆک کۆماری سۆمال ئاشکرایکرد، تورکیا بنکەیەکی بۆشایی ئاسمان و مووشەک هەڵدانی لە مۆگادیشۆی پایتەخت دادەمەزرێنێت. بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنقەرە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەوەیە ڕانەگەیاندووە. 

"کارکردن لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زۆر ئاڵوزە بەتایبەت بۆ تورکیا"

ئەگەر سەرنج بدەین دەبین لە ڕووی پیشەسازی بەرگریی لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا ناوە بە ناوە ڕۆژنامەنوسان لە مانشێتەکانیاندا باس لە سیستەمێکی نوێی بەرگری تورکیا بەناوی "ستیل دۆم" دەکەن.

ستیل دۆم یان بە "سیستەمی سیستەمەکان" ناو دەبردرێت و تایبەتمەنیەکانی وەک سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرزی و نزم و مامناوەندی بە تێکەڵی تێدایە و وەک تەلارسازی بەرگریی لەئێستادا تورکیا کاری لەسەر دەکات.

ڕیک ئاوتزن شارەزای سیستەمی بەرگریی دەڵێت، پێکدادانەکانی ئیسرائیل و ئێران تاڕادەیەکی باش زانیاریی سەبارەت بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ تورکیا دەستنیشان کرد.

لێرەدا شارەزایانی ستراتیژی تورکیا هەستیان بەشتێک کردووە، کەمووکوریەک هەیە لە بوارەکانی وەک بەرگریی لە بەرامبەر مووشەکی هایپەرسۆنیک و هەندێک مووشەک لە بەرگریی ئاسمانییەکان هەیە. 

لە ئێستادا هەموو وڵاتان درکیان بەوە کردووە دەتوانرێت هێرشیان بکرێتەوە سەر. ئەو شەڕەی ئیسرائیل و ئێران وایکردووە وڵاتان پێداچوونەوە بە ناتەواوی و کەموکورییەکانی سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیان بکەن بەتایبەت تورکیا.

هەرچەندە ئیسرائیل چەندین ساڵە هەوڵدەدات سیستەمی بەرگریی بەهێز بکات و سەتا سەت هێرشەکان پوچەڵ بکاتەوە بەڵام وەک ئەوەی بینرا نەیتوانی ئامانجەکان پوچەڵ بکاتەوە. چونکە کارکردن لەو سیستەمە بەتایبەت بۆ تورکیا زۆر ئاڵۆزە.

پرۆفیسۆر دکتۆر سیتکی ئێکێلی سەرنج دەخاتە سەر دوو بەربەست لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگریی لە تورکیا، یەکەمیان جوگرافیای ناوچەکە کە زۆربەی شاخاوییە، دووەمیان تێچوویەکی زۆر زۆری دەوێ.

دەشڵێت، درۆن و مووشەکەکان لەچاو سیستەمی بەرگریی زۆر هەرزانترە. هەروەها کارکردن لەو بەنامانە سنوردارە. بەڵام دەشتوانین بڵێن تورکیا سەرەڕای ئەو رێگریانە هەوڵەکان و کارکردنی بۆ "ستیل دۆم" لە بەرگریی ئاسامانی رێگەیایەکی دروستی هەڵبژاردووە.

ئامانجی تورکیا لە کارکردن و پەرەپێدان لە سیستەمی بەرگریی کەمکردنەوەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیە سەبارەت بەو بابەتە، هەروەها دەیەوێت هاوشێوەی دروستکردنی درۆنەکان لە نێوخۆی و بە بودجەی وڵاتەکەی پەرە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بدات و نایەوێت هاوکاری و پارچەکانی سیستەمەکە لە وڵاتان وەربگرێت.

بەتایبەت لەو دە ساڵەی رابردوو سزاکان بەهۆی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس (400) و کێشەکانی فڕۆکەی جەنگی ئێف (35) کاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنا و بازرگانی بەتایبەت لە بواری پیشەسازی بەرگریی تورکیا وایکردووە ئەنقەرە زیاتر پەرە بە پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەی بدات. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین