پڕۆژەیەک گرفتی کەمئاوی دەربەندیخان چارەسەر دەکات
نوچەنێت
سێکتەرەکانى ئاو و کارەبا و کشتوکاڵ و پیشەسازى لە سێکتەرە هەرە گرنگەکانى کابینەى نۆیه‌مى حکومەتى هەرێمى کوردستانن و پڕۆژەکانى تایبەت بە سێکتەری ئاویش لەبەر پێویستى ڕۆژانەیی خەڵک پێیان، زیاتر گوڕ و خێراییان پێ دەبەخشرێت و زوو جێبەجێ دەکرێن. هەر بۆیە چه‌ندین پڕۆژە‌ی جیاجیا له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه.
قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه ده‌كه‌وێته 68 كیلۆمه‌تری باشووری شارى سلێمانی، ئەم قەزایە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو گرفتی ئاوی پاكی هەبووە، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی پڕۆژە‌یه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ چاره‌سه‌ر بكات كه ئه‌ویش پڕۆژە‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخانه.
به‌ختیار تاهیر سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری پارێزگاى سلێمانی، سه‌باره‌ت به گرفتی كه‌مئاوی و ئه‌و كێشانه‌ی له ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی ئاوی پاك له‌م ناوچه‌یه دروست بووه، بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری وت" ماوه‌یه‌كی زۆره دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ست كه‌مئاوی و پیسیی ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ئێمه پێویستیمان به‌وه بوو كه پڕۆژە‌یه‌ك لێره ئه‌نجام بدرێت تا ئه‌م خه‌ڵكه له‌م كێشه‌یه ڕزگاری بێت"
تاهیروتیشی" لەمێژ بوو بەردى بناغەى پڕۆژە‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان دانرابوو، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك كاركردن تیایدا وه‌ستابوو و بەڵام لە كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاركردن له‌م پڕۆژە‌یه ده‌ستی پێ كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه خەڵک ڕزگارى بێت لەو ئاوه‌ی لێره هه‌یه پیسه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه و به‌كارهێنان نایه‌ت".
پڕۆژە‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه بۆ پاڵاوتنی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان دروست كراوه و دواتر به شێوه‌یه‌كی پاڵاوته‌كراو و پاككراوه له ڕێگه تۆڕی ئاوه‌وه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت، بڕی گوژمه‌ی 19.7 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه و تا ئێستا 55%ی پڕۆژە‌كه ته‌واو بووه.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه خوازیاری ئه‌وه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی گوژمه‌كه بۆ ئه‌م پڕۆژە‌یه خه‌رج بكات تا له نزیكترین كات كاره‌كانی ته‌واو ببێت و خه‌ڵكیش لێی سوودمه‌ند بن
به ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژە‌یه، دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان ئیدی كێشه‌ی كه‌مئاوییان نامێنێت، چونكه گرفتی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌م ناوچه‌یه نه‌بوونی ئاوی پاكه بۆیه له ئێستادا هاووڵاتیان سێ ڕۆژ جارێك ئاویان دێت، ئه‌م پڕۆژە‌یه له توانایدایە له كاتژمێرێكدا 1000 مەتر سێجا ئاوی پاك به‌رده‌ست بخات و بیپاڵێوێت و كێشه‌ی12 هەزار هاوبه‌شی ئاو چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوژمه‌ی پێویست بۆ ئه‌م پڕۆژە‌یه ته‌رخان بكات تا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment