عەبدوڵلا ئۆجەلان داوا دەكات كورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە خۆی بگونجێنێت کوردستانی

نوچە نێت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی لە پەیامێکدا كە بۆ کۆنفرانسی "ئاشتییە سەختەکەی تورکیا" کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوەوە رێکخراوە، دەخوێندرێتەوە، داوا دەكات كورد خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بگونجێنێت، كە دەرفەتی گۆمەڵگەی دیموكراسیان هەیە. 

ئەمڕۆ دووشەممە (یەكی ئەیلوول/ 2025) كۆنفراسی ئاشتییە سەختەكەی توركیا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، لە دەستپێكی كۆنفراسەكە پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە لەلایەن میتحەت سانجار، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی خوێندرایەوە.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:

 بەشداربووانی هێژا،

سڵاو و رێزتان ئاراستە دەکەم.

پیرۆزبایی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم کۆنفرانسە و بەتایبەتیش کە (ئاشتییە سەختەکەی تورکیا) ناونیشانەکەیەتی. 

ئەم ناونیشانە رەنگدانەوەی راستییەکانە. لە ئەزموونی 40 ساڵەی رابردووماندا چەندین جار لەڕێی ئەزموونی تاڵەوە، سەختیی ئەگەر و دۆخی بەدیهاتنی ئاشتیمان بینی. 

ئەم جارەش دەرفەتی ئاشتیمان 'بە سەختی بەدەستخست'، بەڵام بە تەواوی هەستیاری و توانامانەوە هەوڵدەدەین ئەو دەرفەتە بگەیێنینە ئەنجام.

 ئەگەر ئەم پرۆسەیە لە تورکیا سەرکەوێت، چارەنووسی تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگۆڕێت؛ سەردەمێکی نوێی وەها دەستپێدەکات کە ژیانێکی دیموکراسیی پشتئەستوور بە ئاشتی، جێگەی جەنگ و کاولکارییەکان دەگرێتەوە. 

 پێشنیازی من ئەوەیە، کورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە خۆیان بگونجێنێت کە دەرفەتی پەیوەندیی کۆمەڵگەی دیموکراسییان پێدەدەن. من ئەمە بە "یەکخستن لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراسی" پێناسە دەکەم. 

 ئەم پرۆسەیەی بەڕێوەی دەبەین، بەم بنەمایە دەبەستمەوە و پێموایە سەرکەوتووش دەبێت.

بەڕای من پەیوەندیی نێوان کوردانیش پێویستە هەر لەسەر بنەمای یەکێتیی دیموکراسیانە بێت. بانگەواز لە تەواوی کوردان دەکەم بۆ ئەوەی لە زەوینەیەکی دیموکراسیدا کۆببنەوە و یەکبگرن.

 بەو هیوایەم کۆنفرانسەکەتان بە سەرکەوتوویی بەرێوەبچێت و لە ناخی دڵمەوە سڵاو و رێزتان پێشکێش دەکەم.

 عەبدوڵڵا ئۆجەلان

دوورگەی ئیمراڵی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین