ئەنجامی راپرسییەک کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا نیگەران دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (سۆزجو) بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی توێژینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی سارۆس ڕاپرسییەکی بەناوی "کارنامەی تورکیا و سیاسەت" لەنێوان ئەردۆغان و ئیمامئۆغڵو لە مانگی ئابی (2025) ئەنجامدا ئەنجام داوە.
لە ڕاپرسییەکەدا حەوت هەزار و (487) کەس لە (26) شاری گەورەی تورکیا بەشدارییان تێدا کردووە، بەشداربووان تەمەنیان لە نێوان (25 بۆ 44) ساڵ بووە.
لە راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئایا ئەگەر ئەم شەممەیە هەڵبژاردن بەرێوەبچێت تۆ دەنگ بە کاندیدانی ئەردۆغان یان ئیمامئۆغڵو دەدەی. بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیەکە دەنگدەران لە (54.2%) دەنگیان بە ئیمامئۆغڵو داوە و لە (45.8%) دەنگیان بە ئەردۆغان داوە.
ئەو رێکخراوە جگە لەمەش لە پرسیارێکی دیکەدا ئاراستەی دەنگدەرانی کردووە و دەڵێت، "ئایا دەتانەوێت بەر لە ساڵی (2028) هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت؟" لە وەڵامدا دەنگدەران لە (72%) دەنگیان بە بەڵی داوە و لە (24%) بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە.
هەروەها رێکخراوەکە پرسیارێکی دیکەی کردووە، "ئایا ئەردۆغان بۆ دەیەوێت یاسای دەستوور بگۆرێت؟ ئایا ئێوە چۆن بیردەکەنەوە ئەردۆغان بۆچی دەیەوێت دەستوور هەموار بکرێتەوە؟، لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا لە (68.9%) دەنگدەران پێیان وایە "ئەردۆغان دەیەوێت دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە." لە (13.9%) دەڵێت، "دەیەوێت یاسای دەستوور لە کودەتاچییەکان رزگار بکات."
ئەکپارتی لە هەڵبژاردنی (2024/3/31) سەرۆکی شارەوانییەکانی تورکیا رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەوە بەرامبەر بە کاندیدانی جەهەپە، لەئێستادا حکومەتی تورکیا لەدوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو هەڵمەتێکی فراوانی دژی جەهەپە دەستپێکردووە بۆ لاوازبوونی ئەو پارتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment