سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (یەكی تشرینی یەكەم/2025) ئامینا زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "لەگەڵ هەڤاڵانی كۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆکی پارتی "به‌ڕێز كاك (نێچیرڤان بارزانی)" كۆبووینەوە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا، "جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پشتگیری ئافرەتان دەكات و گووتی: گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پشتگیری و بەهێزکردنی ئافره‌تان بۆ گەییشتن بە پێگەی شیاو کە لەگەڵ ماف و کەرامەتیاندا دەگونجێت، کۆمەڵگەکەمان تەنها بە بەشدارییەکی تەواو لە نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا، هه‌روه‌ها به بایه‌خ و گرنگیدان به گه‌نجان، بەرز دەبێتەوە. هه‌روه‌ها گووتی: پشتگیری ئافره‌تان ده‌كه‌م و ڕێز له کار و هەوڵەکانتان ده‌گرم، ده‌ستخۆشی له بیرۆكه‌ی ئه‌و كۆنفرانس و پرۆژه‌یه‌تان ده‌كه‌م، دڵنیامه ده‌توانن گۆڕین درووست بكه‌ن و به‌رده‌وامبن له ماف و داواكارییه‌كانتان و هه‌نگاوه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنم."
ئامینا زکری دەشڵێت، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی جەختیشی له‌سه‌ر ئەوەكردەوە، "لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا، لەمبارەوە هەرچی لەتوانامدا بێت ئەنجام دەدەین."
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاند، "وەك لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتان؛ سوپاسی جێگری سەرۆک كاك (نێچیرڤان بارزانی) كرا بۆ پشتگیری به‌رێزیان له ئافرەتان و رەخساندنی دەرفەتێكی باش بۆ ئافره‌تان له دامه‌زراوه جیاجیاكان و پۆستەكانی س"ه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تدا، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌رێزیانمان كرد بۆ پشتیگری مەعنوییان له كۆنفرانسی ئافره‌تان.
هاوكات ئاماژە بەوە دەكات، "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا؛ لیژنه راسپارده و پێشنیازه‌كانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تان خسته به‌رده‌ستی به‌ڕێزیان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پاڵپشتی ئافره‌تان ده‌بێت و هاوكار ده‌بێت له به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی ئافره‌تان."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment