یاساى بارى کەسێتى لە میسر قەیرانى پەراوێزخستنى ئەزهەر درووست دەکات
نوچەنێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
دامەزاوەى ئەزهەرى شەریف رایگەیاند، پڕۆژە یاساى نوێى بارى کەسێتى بە فەرمى نەخراوەتە بەردەم لیژنەى تایبەتمەندیى دامەزراوەکە، بە هیچ جۆرێکیش بەشدارى لە داڕشتنەوەى ئەو یاسا نوێیەى نەکردووە، سەرەڕاى رەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیران لە (29)ى نیسان، بەڵام قەیرانێکى سیاسى و یاسایى سەبارەت بە پێگەى ئەزهەر درووستکردووە، کە زیان بە ملیۆنان خێزانى میسرى دەگەینێت.
ئەو قەیرانە پەرپرسیارێتى حکومەت لە ئیدارەدانى دۆسیەکى کۆمەڵایەتى هەستیار ئاشکرا دەکات، چونکە دەسەڵاتى جێبەجێکردن پڕۆژەکەى بەرەو رێڕەوى یاسایى خۆى پاڵناوە، ئەوەش بەبێ پشتبەستن بە رێککەوتنى روون لەگەڵ ئەزهەر و کۆمەڵگەى مەدەنى، پەرلەمانى رووبەڕووى تووڕەیى خێزان و پرسیاریى مەرجەعى و یاسایى کردۆتەووە، لە کاتێدا هاووڵاتیان وەک قەیرانی ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ نەفەقە و سەرپەرشتى کردن و دیتن و تەڵاق دەکەن، ناتوانن بەرگەی ناڕوونی نوێ بگرن.
ئەزهەر لە دەرەوەى داڕشتنەوە و حکومەت دەرگاى گومان دەکاتەوە
لەدواى راگەیێندراوى ئەزهەر، پرسیارى بنەڕەتى ئەوە نییە ئایا هەزهەر خاوەن دەسەڵاتى یاسادانانە، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە بۆچى حکومەت پڕۆژە یاساى تازە پێشکەش دەکات، دامەزراوەى ئایینى بە روونى رایگەیاندووە، کە یەشداری ناکات، سەیرى رەشنووسەکەشى نەکردووە، ئەو راگەیاندنەى ئەزهەر بە تەنیا ئەو بۆشاییە لە رێکارى هەنگاوەکانى پڕۆژە یاسایەکى هەستیار ئاشکرا دەکات.
ئەزهەر جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لە مانگى نیسانى (2019) لە رێگەى لیژنەیەک کە دەستەى باڵاى زانایان و مامۆستایانى پسپۆڕى تێدابوو، پێشنیارێکى کامڵى بۆ یاساى بارى کەسێتى پێشکەش کردووە، ئەزهەر ناشزانێت تاچەند ئەو پڕۆژە یاسایەى ئێستا لەگەڵ ئەو دیدگایەى دەگونجێت، ئەوەش وایکردووە حکومەت لەبری ئەوەی پڕۆژە یاساى خۆى لەسەر ئەوەى پێشوو داڕێژێتەوە، بەرپرسیار دەێت لە پشتگوێخستنی هەوڵێکی دامەزراوەیی پێشوو.
ئەزهەر ئاماژە بەوەش دەکات، کاتێک ئەو پڕۆژەیە بە فەرمى رەوانەى پەرلەمان کرا، ئەوکات بە فەرمى بۆچوونى خۆى رادەگەیێنێت، ئەو هەڵوێستە لە لایەنى رێکارەکان پەرلەمان پەک ناخات، بەلام حکومەت دەخاتە خانەى بەرگریی لەخۆکردنیەوە، چونکە بەبێ هاوبەشى مەرجەعیەتێک ئاراستەیەکى زۆر هەستیارى دەست پێکردووە، کە بە دەستوور دەبێت بۆچوونى لە پرسە شەرعییەکان وەربگیرێت.
لەو بارەیەوە بۆچوونى دکتۆر عەباس شومان، بریکارى پێشووى ئەزهەر و ئەندامى ناوەندى لێکۆڵینەوەى ئیسلامى خزمەتى کرۆکى ئەو قەیرانە دەکات، پێشتر جەختى شومان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، ئەزهەر دیدگاى تەواوى خۆى خستۆتە چوارچێوەى پڕۆژەیەک، پێشکەشى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کردووە، ئەو لایەنانە رەتى دەکەنەوە یان وەرى دەگرن، بەڵام پشتگوێخستنى پێشوەختە و ململانێى گشتى ئەو یاسایە لاواز دەکات.
بۆیە قەیرانى ئەزهەر هەر ناکۆکییەکى پڕۆتۆکۆڵى نێوان دامەزراوەکان نییە، بەڵکو قەیرانى متمانەیە لە دانانى رێگەیەک بۆ ئەو دەرکردنى یاسایەک، چونکە یاساى بارى کەسێتى تەنیا تایبەت نییە بە نوخبەى یاسایى، بەڵکو پەیوەندى هەیە بە دیاریکردنى داهاتووى منداڵان و دایکان و باوکان و هەر کە ماڵێک کە ناکۆکى خێزانى، یاخود ململانێى لەسەر نەفەقە و سەرپەرشتى کردن و دیتن تێدا بێت.
پەرلەمانى میسر سوورە لەسەر ئاراستەى خۆى، خۆشى لە پرسیارى پەراوێزخستن دەپارێزێتى ئەزهەر دەپارێزێت، لە لایەکى دیکەو محەمەد فوئاد، پەرلەمانتارى میسرى، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "ئەزهەر لایەنێکى یاسادان نییە، ئەو داواکاریەى کە دەڵێت، پێش دەستپێکردنى گفتوگۆى پەرلەمانى بۆچوونى ئەزهەر بە هەند وەربگیرێت، لەرووى دەستوورییەوە دەقیق نییە". هەمانکاتدا دان بەوە دادەنێت، کە بۆچوونى ئەزهەر لە قۆناغەکانى گفتوگۆ وەک لایەنى مەرجەعى ئایینى وەردەگیرێت، بەڵام ئەو روونکردنەوە کۆتایی بەو ململانێیە ناهێنێت، چونکە پەرلەمان لە لایەنى رێکارییەوە دەتوانێت رێکارى گفتوگۆکان تەواو بکات، لە رووى سیاسیشەوە ناتوانێت دامەزراوەیەک پشتگوێ بخات، کە خەڵکێکى زۆرى لە میسرییەکان لە پرسى زەواج و تەڵاق و رەچەڵەک و سەپەرشتیکردنى منداڵ وەک مەرجەع دەسەیرى دەکەن، بەتایبەت کاتێک ئەو دامەزراوەیە رەتى دەکاتەوە بەشداریى لە داڕشتنەوەى ئەو یاسایە بکات.
سەرۆکى لیژینەى تایبەت بە ئامادەکردنى پڕۆژە یاساکانى خێزان و هەبوونى هەماهەنگى لەگەڵ ئەزهەر دەڵێت، هەندێک لە پێشنیارەکانى پێشووى ئەزهەر خراوەتە ئەو پڕۆژەیە یاسایە. بەلام ئەو قسەیە پێویستى بە دەقى بڵاوکراوە و بەراوردى روون هەیە، کۆمەڵگا لە ڕێگەی قسەى گشتییەوە ناتوانێت ئەو هاوئاھەنگییە هەڵبسەنگێنێت، چونکە خەڵک ناتوانن ئەو ماددانە ئاشکرا بکەن، بزانن بەڕاستی چی گۆڕاوە یان ناکۆکى لەسەر چی هەیە.
لەو چوارچێوەیە دکتۆر سەڵاح فەوزى، مامۆستاى یاساى دەستوورى و ئەندامى لیژنەى یاسادانان لە پەرلەمان پێشنیارێکى گرنگى لەسەر ئەو گفتوگۆیانە پێشکەش کردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ماددەى (80) لە دەستوورى میسرى، حکومەت بە سەپاندنى بەرژەوەندى گشتى پابەند دەکات، چ جاى منداڵان، بۆچوونى ئەزهەر لە پرسە شەرعییەکانى پەیوەست بەو یاسایە رەچاو دەکرێت.
لەسەر ئەو بنەمایە ئەو تەنگەژە راستەقینە کۆکەرەوەى تایبەتمەندى پەرلەمان و مافى کۆمەڵگەیە، چونکە حکومەت ناتوانێت دەستەواژەى ئاراستەى دەستووریى بۆ شاردنەوەى رەشنووسێک بشارێتەوە، کە پەیوەستە بە مافى رۆژانەى خەڵک، پەرلەمان ناتوانێت بۆچونى ئەزهەر بۆ رێکارێکى دواتر بگۆڕێت، بە تایبەت دواى ئەوەى هەڵوێستى ناو لیژنەکان دیارى دەکرێت، ئەوە دەبێتە سەرهەڵدانى ناکۆکى و جەنگى راگەیاندن.
کۆمەڵگە پێویستی بە یاساى خێزانە، نەک لیژینەیەکى داخراو
دوور لە ململانێى دامەزراوەیى، یاسای بارى کەسێتى یەکێکە لەو یاسانەى پەیوەندى بەهێزى بە ژیانى خەڵکەوە هەیە، چونکە زەواج و تەڵاق و سەرپەرشتى و نەفەقە و دیدەنى و میوانداریکردن و سەرپەرشتی پەروەردەیى رێک دەخات، ئەم بابەتانە بەرگەی داڕشتنەوەى لەسەرەوە بۆ خوارەوە ناگرن، چونکە هەموو وشەیەک لەو یاسایە لە ناو دادگاکان دەبێتە دیاریکردنى چارەنووسی تەواوی خێزانێک.
لێرەوە بەرپرسیارێتى حکومەت لە کردنەوەى گفتوگۆى گشتى پێش ناردنى بۆ پەرلەمان دەردەکەوێت، چونکە خێزانى میسرى تەنیا تووشى کەمى دەقەکان نەبووە، بەڵکو گیرۆدەى سستى دادوەریى و جێبەجێکردنى ئەحکامى نەفەقە و ئارەزوومەندى هەندێک مێرد و ترسى هەندێک باوکان و دوورخستنەوە و نەبوونى میکانزێک بۆتەوە، منداڵ لە ململانێکان بپارێزرێت.
لێدوانەکانى عیزە سلیمان، سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەمیندارانى دامەزروەى ئافرەتانى میسر بە روونى خزمەت دەکات، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، یاساى بارى کەسێتى هەڵگرى رەهەندى کۆمەڵایەتى و دەروونى و جێندەرییە، تەنیا پرسێکى قەزایى نییە، دانانى ئەو یاسایە پێویستى بە لێووردبوونەوە لە پێداویستییە کردەییەکانى خەڵک هەیە، نەک پێکهێنانى دادگەیەکى تەسک.
بەوەش ئەو ناکۆکییە لەگەڵ حکومەت فراوانترە لە پرسکردن تەنیا بە ئەزهەر، پێش دەرچوونى ئەو یاسایە کۆمەڵگەى مەدەى و چالاکوانانى مافى مرۆڤ و پسپۆڕانى دەروونى و کۆمەڵناسى و دایکان و باوکان پێویستیان بە روبەرێکى دیاریکراو هەیە، ئەگەر ئەوە نەکرێت، دەسەڵات هەڵەى یاسایەکى داخراو دووبارە دەکاتەوە، پاش جێبەجێکردنى یاساکە لە دادگاکان، قەیرانێکى نوێ دەبێتە جێگرەوەى چارەسەرێکى کۆن، ئەوەش دوای جێبەجێکردنی بۆیان دەردەکەوێت کە دادگاکان لەبری چارەسەرکردنی قەیرانی کۆن تووشی قەیرانێکی نوێ بوون.
لە کۆتاییدا حکومەت مافى ئەوەى نییە وەک دۆسیەکى ئاسایى ئیداریى مامەڵە لەگەڵ یاساى خێزان بکات، چونکە غیابى ئەزهەر لەو داڕشتنەوە و دواکەوتنى گفتوگۆى کۆمەڵگە و ناڕوونى مادەکان هەموویان کۆمەڵێک رەگەزن یاسایەک دادەنێت پێش ئەوەى بخرێتە دەنگدان، پڕە لە گومان، ئەو ئاراستەیە خزمەتى خێزان ناکات و پارێزگاریى لە منداڵ ناکات.
پوختە
قەیرانى یاساى بارى کەسێتى دەریخست، حکومەت پەرلەمان و ئەزهەر و کۆمەڵگەى رووى یەکترى کردۆتەوە، کە دەیتوانى خۆى لەو رووبەڕووکردنەوە بپارێزێت، دەبوو ڕەشنووسەکەى زووتر بڵاوبکردایە و ماددە ناکۆکەکانى ئاشکرا بکات و بەراوردێکى پڕۆژەکەى (2019) و ئەو پڕۆژەى ئێستا پێشکەش بکردایە، دەرگایەکى رێکخراوى بۆ گوێگرتن لە خێزان و پسپۆڕان و دامەزراوەکان بکاتەوە.
پاشان پرسیارى گرنگ ئەوەیە ئایا ئەزهەر لایەنێکى یاسادانانە، یاخود نا، چونکە پەرلەمان خاوەن تایبەتمەندى یاسادانانە، بەلام ئایا حکومەت بە مەبەست مەرجەعى ئایینى و کۆمەڵایەتى پەراوێزخست، تاوەکوو لە داهاتوو کاریگەریى بۆچوونى سنووردار بێت، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەو قەیرانە ناوى پەراوێزخستى سیاسیە بۆ یاساى دیاریکردنى چارەنووسى خێزانى میسرى.
سەرچاوە: ماڵپەڕى نافذة مصر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment