کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو و باباجان ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نیگەران دەکات هەواڵ

نوچه‌ نێت

دوای چەندین ساڵ ناكۆكی و ململانێ، بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە و عەلی باباجان، سەرۆکی سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن – دەڤا کرد، میدیاکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رەخنەی توند لە کۆبوونەوەکە دەگرن بەهۆی بە دەرخستی دڵخۆشی لە ڕووخساری هەردوو سەرکردەی هاوپەیمانی میللەت و ئەو هەڵوێستەیان بە پشتێکردن لە پارتی گەلی كۆماری ناوبرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (سۆزجو) بڵاویکردەوە، بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا میواندارییەک رێکخرا و هەموو سەرۆکی پارتە سیاسیەکانی تورکیا جگە لە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە بەشداری کۆبوونەوەکەبوون و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازییان لێکرا.

میدیاكانی توركیا باس لەوە دەكەن، لەدوای چەندین ساڵ هەریەک لە ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی بابەجان لەدوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەکپارتی و دامەزراندنی پارتێکی سەربەخۆ و لەدژی ئەردۆغان بەشدارییان لە هاوپەیمانی میللەت، شەوی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە و بەیەکەوە لەلای یەک دانیشتن، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە و بە پشتێکردن لە پارتی جەهەپە لێکدرایەوە و نیگەرانیەکی زۆری لای ئۆپۆزسیۆنی توركیا درووست کرد.

هیلال کویلو ڕۆژنامەنووس دەڵێت، شەوی ڕابردوو بەر لە بەشداری سەرۆکی دیڤا و ئایندە لە کۆبوونەوەکە ئەردۆغان بەتایبەت هەریەک لە داودئۆغڵو باباجانی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کردووە و ئەوانیش بە گەرمی پێشوازییان لەو بانهگێشتكردنە كردووە.

ئەو ڕۆژنامە نووسە پێشیوایە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت سەردەمێکی نوێ چاوەروانی سیاسیەتی تورکیا دەكات، هەروەها ئەردۆغان لەدژی جەهەپە دەستپێشخەری نوێ دەکات چونکە تاڕادەیەک لەدوای ئەوەی جەهەپە لە ڕاپرسیەکان دەنگەکانی گەیشتۆتە (%40) ئەمەش ترسێکی زۆری لەلای پارتی دەسەڵات دروستکردووە. هەوڵی پەرتەوازەکردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەدات. 

موحەرەم ئینجە ئەندامی جەهەپە سەبارەت بەو كۆبوونەوە دەڵێت، "کاتێک سەیری وێنەی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و داودئۆغڵو باباجان دەکەین، ئەوکات لە نیگەرانی و رەخنە و یاخیبوونی من لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان تێدەگەن."

هەر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە شامیل تەییار پەرلەمانتاری پێشووی ئەکپارتی لە تۆری کۆمەڵایەتی پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە و نووسیوویەتی، "ئەم وێنەیە ڕەنگە نیشانەیەک بێت لە پرۆسەی سیاسی نوێی تورکیا بۆ دامەزاندنی هاوپەیمانیێکی نوێ و دارشتنەوەی دەستورێکی نوێ بنیات بنرێت. ئەگەر هاتوو ئەم دەستپێشخەریە سەربکەوێت ئەو کات دەتوانرێت هاوپەیمانییەکی نوێ لە هەڵبژاردنەکان دژی ئۆپۆزسیۆن دابمەزرێندرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین