ئەردۆغان: ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کاتی چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند، "هەموو بەربەستەکانمان تێپەراند، لە چوارچێوەی تورکیایەکی بێ تیرۆر ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەکەکەکانیان دادەنێن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتی ئایار/2025) ماڵپەڕی (گەڵبڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری و پەرلەمانتارانی حزبەکەی کاتی چەک دانانی پەکەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لە چوارچێوەی تورکیایەکی بێ تیرۆر ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن."

ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو بەربەستەکانمان تێپەراند، ئەمڕۆ یان سبەی رێکخراوەکە هەڵدەوەشێتەوە، لەدوای ئەمەش بۆ هەموومان پرۆسەکی نوێی و قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات.

سەرۆکی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەمەوبەدوا، لە سیاسەتدا کارێکی قورسترمان دەکەوێتە سەرشان، هەر بۆیەش لەوانەیە لەمەو بەدوا لەنێو سیاسەتی ئێستادا کەسانێک هەبن دەرفەت لەم پرۆسەیە وەرگرن دەبێت ئێمە خۆمانی بۆ ئامادەکەین، ئەمە ڕوونە کە پرۆسەیەکی ئاسان چاوەڕێمان ناکات. بەڵام بەدڵنیاییەوە من باوەری تەواوم بەئێوە هەیە.

لەدوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئیمراڵی و بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە تاوەکو ئێستا کاتەکەی ڕوون نییە کەی پەکەکە بڕیارەکە جێبەچێ دەکەن و پابەندی دەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین