سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆک کۆمارى تورکیا كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و پێشهاتەکانى سووریا کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2025/10/9 ) سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه‌.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريايان تاوتوێ كرد.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوە، هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ بره‌وپێدانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له‌ كه‌رتى وزه‌دا.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه‌‌. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌كه‌ خزمه‌ت به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات.

سەرۆک کۆمارى تورکیا به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به‌ گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌ و ده‌توانن له‌ زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه‌ هاريكارى بكه‌ن.

پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین