نەوت و گاز....5 ئاستەنگی سەرەکی بەردەم وەبەرهێنان شیکاری ئابوری
داهاتووی بواری نەوت وگاز لە دەییەکانی داهاتوودا، چەندین ئاستەنگی ڕووبەروو دەبێتەوە، هۆکاری سەرەکیش زیادبوونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانە، کە داهاتووی ئەو کەرتەی لێل کردووە

نوچەنێت

ناوەندی (ماکینیز)ـی تایبەت بەشیکارییە جیهانییەکان، لە نوێتری ڕاپۆرتیدا ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم سێکتەری نەوت وگاز خستۆتە ڕوو.

کۆمپانیاییەکانی بواری نەوت وگاز لە وڵاتە جیایەکاندا، جەخت لەسەر دانەوەی قەرزەکان  و پڕکردنەوەی کورتهێنانەکانیان دەکەن دوای دابەزینی بەرچاوەی نرخی نەوت لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، بەڵام بەردەوام بوونی ئەو کۆمپانیایانە بە هەمان سیاسەت و پلانی پێش پەتای کۆرۆنا، ئاستەنگ لەبەردەم وەبەرهێنانی سەرامییەکانیان دروست دەبێت.

هۆکاری ئەو بوونی ئاستەنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی پلانی کۆمپانیاییەکان بۆ رزگار بوون لە تێچوو و سزاییەکانی زیاد بەرهەمهێنانی ڕێژەی زیادی کاربۆن.

هەڵکشانی ژمارەی پرۆژەکان

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی “ماکینز”، چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی هەن، کە پێوسیت دەکات بڕیار لەبارەیانەوە بدرێت لە 3 ساڵی داهاتوودا، هەروەها ئەگەر ئەو پرۆژانە هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری نوێ بنێن، ئەوا هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە و کەرتی وەبەرهێنانی نەوت وگاز، ڕوو لە داکشانی دەکات لە بەرهەمهێنانی وزە بۆ کەمترین ئاست لە ماوەی 15 ساڵی رابڕدوو و دابەزینی ئاستی وەبەرهێنان بە بڕی 350 ملیار بەراورد بە ساڵی 2020.

بە شێوەیەکی گشتی، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی بواری وزە بۆ زیاتر لە ٪20 بەرزبێتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز بە بڕی 14 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە زیاد بکات تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ئەمەش بە واتای زیادبوونی پرۆژەکانی  بونیاتنانی ‌هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت وگاز دێت بە ڕێژەی ٪10 بەراورد بە سەرەتاییەکانی ساڵ.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی “ماکینز” لیستی ناوی 26 پرۆژەی بواری نەوت و گاز، تا کۆتاییەکانی 2021 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە ،  3 لەو پرۆژانە تایبەتن بەو ناوچانەی کە کەمترین تێچووی بەرهەمهێنانیان دەوێت. هاوکات جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە دەبنە بەرهەمهێنانی بڕی 27 ملیار بەرمیل لە یەدەگی وڵاتان بە بڕی زیاتر لە 110 ملیار دۆلار.

بەرهەمهێنانی گازی سروشتی پشکی شێری لە وەبەرهێنانی ئەو کەرتە بەرکەوتووە، پێشبینی دەکرێت نیوەی یەدەگی جیهانی بۆ گازی سروشتی لەو چوارچێوەی ئەو پرۆژانە بەرهەمبێت، جگە لەوەی ئەو پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی و جۆرەکانی تر  پشکیان لە 27 پرۆژەکە هەیە.

زیادبوونی جیاوازیەکانی نێوان ڕێساکانی بەرهەمهێنان

بە وەرگرتنی جیاوازییەکانی نێوان پێشبینیەکان و نرخی واقیعی بۆ نرخی نەوتی برێنت وەک نموونە، دەتوانرێت ئاستی فراوانبوونی ئەو ریسکەی بە هۆی دروستبوونی ئەو جیاوزییە کە بۆ نرخی نەوت پێشبینی کرابوو لە 2020 و نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2021 کە بە نیوەندی 50 دۆلار ئەژمار دەکرێت، ئاستی مەترسییەکانی بەردەم بواری نەوت وگاز، پێوانە بکرێت،  دروستبوونی ئەو جیاوازیانە لە نێوان واقیع و پێشبینەکان بۆ بازارەکانی نەوت و گاز بۆتە هۆی زیادبوونی ئاستەنگەکان بە ڕێژەی ٪15، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزیە بەردەوامەکانی ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز، فراوانبوونی ئاستی ڕکابەری زلهێزەکانی بەرهەمهێنان.

پلانی کەمکردنەوەی تێچووەکانی بەرهەمهێنان لە رێگەی تەکنەلۆژیای نوێوە. فاکتەرێکی ترە لە گۆڕانی پێشبینی بۆ نرخەکان زیادبوونی ئەو جیاوازییە، بە نموونە،  پلانی بەشیک لە وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت بۆ 5 دۆلار لە چوار ساڵی داهاتوودا، ئەمە لە کاتێکدایە لە کێڵگەکانی نەوت وگازی وڵاتی مەکسیک و دەریایی باکوور بە گونجاوترین پلان تا دە ساڵی تر ناگات بەو ئاستە، هەروەها  بەرزبوونەوەی تێچووەکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ ٪10 لە نێوان 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوو، ئاستی ئەو جیاوازییانە لە نرخی واقیع و پێشبینیەکان زیاتر دەکات.

کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن

بە گوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکی “ماکینز”، جێبەجێکردنی ئەو 27 پرۆژە نوێیە دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی 40 کیلۆگرامی زیاتری گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت وگاز و پیسبوونی ژینگە، ئەمەش بە واتایی زیادبوونی سێ یەکی کاربۆنی دژی ژینگە دێت لەسەرتاسەری جیهان. هاوکات چەند ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرهەمبێت ئەو ڕێژەیە زیاتر دەبێت، بۆیە وڵاتان هەوڵدەدەن گازی سروشتی بێ دوانە ئۆکسید بەرهەمبهێنن، کە تێچووەکەی دوو هێندەیە.

هۆکارەکانی تر

شرۆڤەکارانی ناوەندی “ماکینز”، هۆکارە کاریگەرە دەرەکییەکانی سەر کەرتی نەوت وگاز دەستنیشان دەکەن و، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە فاکتەرێکی کاریگەر ناوزەند دەکەن، چونکە بووە هۆی دروستکردنی کاریگەری لەسەر بڕیاری بەرهەمهێنەرەکانی وزە و هەنگاونان بەروە بەرهەمهێنانی وزەی بێ کاربۆن

گەورەترین تاقیکردنەوە

ناسەقامگیری لە نرخ و خستنەرووی نەوت وگاز، داهاتووی ئەو کەرتەی لێل کردووە، چونکە تاوەک و ئێستا داهاتووی بازاری وزە ڕوون نیە، ئەمەش کار دەکاتە سەر ئاستی وەبەرهێنانی کەرتی نەوت وگاز لە سەرجەم وڵاتانی بەرهەمهێن، کۆمپانییایەکانی بواری بەرهەمهێنان دەخاتە بەردەم گەورەترین تاقیکردنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین