وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ستایشى رۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (2025/11/9) ماركۆ ڕۆبيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا نامەیەک ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، له نامه‌كه‌يدا به‌ڕێز ڕۆبيۆ ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پێزانين بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سووريا، ده‌رده‌بڕێت.
ڕۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاريكاريى ئابووريى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment