تورکیا لە بەدەستهێنانى فڕۆکەى ئێف 35 ئەمەریکى نزیک دەبێتەوە تورکیە

نوچەنێت

ئەفسەرێکى باڵاى ئیسرائیل رایگەیاند، لێدوانى سەرۆکى تورکیا لەسەر کرێنى فڕۆکەى ئێف 35 و رەتنەکردنەوەى لەلایەن سەرۆکى ئەمەریکاوە، رێککەوتنەکە لە جێبەجێکردن نزیک بۆتەوە، بۆ باڵادەستى سەربازیى ئیسرائیل داواى چەکى زیاتر دەکات.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/7/13) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، زیڤکا هایمۆفیچ، فەرماندەى پێشووى سیستەمى بەرگریى ئاسمانى رایگەیاند، لێدوانەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کڕینى فڕۆکەى (ئێف 35) و رەتنەکردنەوەى لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرەڕاى پێویستى بە رەزامەندى، ئاماژەن لەسەر ئەوەى ئەو گرێبەستە جێبەجێکردنى ئەو نزیک بۆتەوە.

ئەو فەرماندەیە دەڵێت، بەدەستهێنانى ئەو فڕۆکانە لە لایەن تورکیا بەهۆى لیستى رادەستکردن پێویستى بە چەند ساڵێکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆى ئەو پەیوەندییەى نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، ئەگەر هەیە جێبەجێکردنەى خێرا بکرێت.

هایمۆفیچ دەشڵێت، ئەو گرێبەستە ئەوەى تێپەڕاندووە، کە تەنیا فرۆشتنى پێداویستى سەربازیى بێت، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر ئەوەى بەهۆى هاتنەپێشەوەى وڵاتانى هەرێمى وەک تورکیا و قەتەر لە سیاسەتى ئەمەریکا پەیوەست بە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پێگەى ئیسرائیل لە واشنتن پاشەى کردووە.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، یاساى ئەمەریکا ئیدارەکەى پابەند دەکات بە پارێزگاریى لە باڵادەستى جۆری سەربازیى ئیسرائیل، ئەوەش وادەکات ئەگەر رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەنقەرە چووە بواری جێبەجێکردن، واشنتن قەرەبووى سەربازیى تەلئەبیب بکاتەوە.

بەگوێرەى قسەکانى ئەو بەرپرسەى ئیسرائیل هەژموونى تورکیا لە سووریا و غەززە، زیادى کردووە، لە پاڵ ئەوەشدا لێکنزیکبوونەوەى ئەنقەرە و دیمەشق مەترسى لاى ئیسرائیل درووست کردووە، بەهۆى نزیکبوونەوەى تورکیا لە سنوورەکانى ئیسرائیل و بەهێزکردنى ئامادەیى هەرێمـی، ئەوەش بۆتە ئاڵنگەرییەکى ئەمنى بۆ داهاتوو.

حکومەتى ئیسرائیل داواى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گرێبەستە دەکات، بەو پێیەى بەدەستهێنانى قەرەبووى بۆتە بۆتە ئەمرى واقیع، کە رادەستکردنى فڕۆکەى (ئێف 35 و ئێف 16) فڕۆکەى سووتەمەنى و هێلێکۆپتەرى جەنگى و فراوانکردنى هەماهەنگى هەواڵگریى و بەهێزکردنى تواناى زیرەکى دەستکرد و بەرگریى ئاسمانى و چەکى پێشکەوتووتریش دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین