به‌هۆى خشته‌ى لێكدان ئاماده‌ نه‌بوو شووى پێ بكات رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى به‌نگلادیشى باسى له‌ به‌سه‌رهاتى بووك و زاوایه‌كى هیندى كردووه‌، كه‌ به‌ هۆى خشته‌ى لێكدانى بیركارى له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌. پوخته‌ى رووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ بووك داواى له‌ زاوا كردووه‌ خشته‌ى لێكدانى "2"ى بۆ بڵێ ئه‌ویش نه‌یزانیوه‌ و بۆیه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى"Dhaka Tribune" بنگلادیشى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ پێنجى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ویلایه‌تى ئه‌وتار برادیشى هیندى رووداوێكى هاوسه‌رگیرى سه‌یر روویداوه‌.

رووداوه‌كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ بووه‌، كاتێك كچ و كوڕێك به‌ ئاماده‌بوونى كه‌سوكاریان ویستوویانه‌ مه‌راسیمى ماره‌بڕین بكه‌ن، له‌و كاته‌دا بووك به‌ زاواى گوتووه‌، "ئه‌گه‌ر خشته‌ى لێكدانى "2" بۆ بژمێرى ئه‌وا مه‌راسیمه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌م". زاوا له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، بۆیه‌ بووك بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستگیرانییه‌كه‌ى داوه‌.

كه‌سوكارى بووك هه‌وڵیان داوه‌ كچه‌كه‌یان رازى بكه‌ن له‌ بڕیاره‌كه‌ى خۆى په‌شیمان ببێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و گوتوویه‌تى، "ناتوانم له‌گه‌ڵ كه‌سێك هاوسه‌رگیرى بكه‌م بنه‌ماكانى بیركارى نه‌زانێت".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سوكارى بووكه‌یش گله‌ییان كردووه‌ و گوتوویانه‌ ماڵى زاوا ئاستى فێربوونى كوڕه‌كه‌یان له‌ ئێمه‌ شاردووه‌ته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین