فرۆشتنى فڕۆکەى  ئێف 35 ئەمەریکى بە سعوودیە و تورکیا ناکۆکى ئیسرائیل نیگەران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا نیگەرانییەکانی خۆیان بەپێدانی فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا بە تورکیا دووپات کردەوە و گوتی، "پێدانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) لەلایەن ئەمەریکاوە بە تورکیا کارێکی وا ئاسان و نزیک نییە، ئەگەر واشبێت هەمان هەڵوێستمان هەیە سەبارەت بە پێدانی فڕۆکەی بە سعودیە بگرە زیاتریش."

ئەمڕۆ دووشەممە  (2025/11/24) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، سەردانی شازادەی میرنشینی سعودیە بۆ کۆشکی سپی و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35)ـی ئەمەریکا بە سعودیە و دانوستاندنەکانی گەرانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکانی ئەو فڕۆکەیە ئیسرائیل نیگەران دەکات. سەبارەت بەو بابەتە بنیامین ناتانیاهۆ لە بەرنامەیەکدا بە ئاشکرا گوتی ئەمەریکا فڕۆکەی (ئێف 35) ناداتە تورکیا وە کارێکی وا ئاسان و نزیک نییە، ئەگەر بێتوو شتێکی وا ڕووبدات ئێمە هەڵوێستی جددیمان دەبێت، چۆن نامانەوێت ئەمەریکا ئەم فڕۆکەیە بۆ سعودیە دابین بکات بەهەمان شێوەش بگرە زیاتریش رێگرین بە تورکیا بدات."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە سووریا دەشڵێت، "من رێگربووم تورکیا پێ بنێتە باشووری سووریا، تورکیا دەیویست بێتە نزیک سنوورەکانی ئێمە لە سووریا، هەروەها رێگربووین تەنانەت بێنە ناو ناوچەکانی ناوەڕاستی سووریا. هەربۆیەش ئەو بنکە ئاسمانیانەمان بۆردومان کرد."

هاوکات لەدوای ئەو قسانەی ناتانیاهۆ لە بەرنامەیەکدا پرۆفیسۆت د. عەلی فوئات گۆکچە شارەزا لە ستراتیژیی سەربازی پێیوایە، "لە کاتێکدا ئیسرائیل خۆی بۆتە هەڕەشە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترسی لە بەهێزبوونی تورکیایە، تورکیا وەک هەڕەشەیەکی جددی سەیر دەکات."

ئەو شارەزایە دەشڵێت، "لەکاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەخشەیەکی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشاندا ناوی سووریا و عێراق و ئێرانی سەوز کردبوو، لە ڕاستیدا وڵاتی چوارەم لە نەخشەکە هەبوو، بەڵام لەترسان دیاری نەکرد بوو ئەویش تورکیا بوو. بەدڵنیاییەوە ئێستا بەڕوونی دژایەتی تورکیا ڕادەگەیێنێت بەڵام بەشێوازی جیاوازتر."      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین