عەزیزى سیامەندى: بۆ ماکرۆن نێچیرڤان بارزانى کارەکتەرێکى زۆر گرنگە لە ناوچەکە
نوچەنێت:
عەزیزى سیامەندى شرۆڤەکارى سیاسى لە دیمانەیەکى رووداو دا لە (30-3-2021)دا، لە بارەى کۆبوونەوەکەى کۆشکى ئێلیزێ دەڵێت، جگە لەوەى ئیمانوێل ماکرۆن ڕێزێکى تایبەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەگرێ سەرۆک دەگرێ، ئەگەرنا وا زۆر زوو بانگهێشتى نەدەکردەوە بۆ کۆشکى کۆمارى فەرەنسا، هۆکارێکى ترى ئەم بانگهێشتکردنە فەرمییەى فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانى، لەسەر سێ خاڵى زۆر گرنگ، یەکەم، ئەمڕۆ کوردستان لە حاڵەتێکى زۆر هەستار دایە، دوو لەبەر مەترسی جووڵەکانى حەشدى شەعبى و پرسى سەرهەڵدانەوەى داعش، کە هێشتا لە عێراق و ناوچەکە زیندووە.
دەقى دیمانەى عەزیز سیامەندى شڕۆڤەکارى سیاسى:
ــ تێڕوانینى جەنابت بۆ کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆ و ئەم سەردانیە بە گشتى چۆن دەبنین؟
عەزیز سیامەندى: دوو سێ خاڵ هەیە زۆر گرنگە لەم سەردانییەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمی کورردستان و سەرۆک کۆمارى فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، یەکەمیان هاتنى پاپا بوو، کە چەند هەفتەیەک لەمەوپێش هاتە کوردستان، کە بە چاوى خۆى پەنابەرێکى زۆرى مەسیحیى و ئاوارەکانى عێراق و خەڵێکى زۆرى پەنابەرى بینى لە کوردستان، کە لە ناوچەیەکى ئارام و دیموکراسییدا دەژین ئەوە خاڵێکى زۆر گرنگ بوو بۆ وڵاتانى ئەوروپا و زڵهێزێکى وەک فەرەنسا، وە دۆستایەتى خۆى دووپاتکردەوە بەو پێیەى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتکرد و لەگەڵى کۆبوویەوە و سوپاسى بکات بۆ ئەو کارە گرنگانەى لە کوردستان دەکرێن.
فەرەنسا هەمیشە لە عێراق و سووریا و لوبنان چالاک بووە، بەڵام لە دواى شەڕى داعش و شەڕى ناوخۆى سووریا هەمووشتێکیان لەدەستدا، ئێستا دەیەوێ بەهێزەوە بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
خاڵێکى دیکە گرنگ ئەوەیە فەرەنسا لەم دواییانەدا زۆر چالاکە لە عێراق و ناوچە عەرەبییەکان و کوردستانیش، ئەمەیش لە پێناو ئەوەیە تاوەکو بتوانێ ئابوورى عێراق بەهێز بکات و سوودى بۆ ناوچە هەبێ و شکستى داعش هەمیشەیى بێت.
ــ ئێمە بینیمان پێشوازییەکى گەرم لە نێچیرڤان بارزانى کرا، نێچیرڤان بارزانیش دواى کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا بە هاوڕێ ناوى سەرۆکى فەرەنساى برد، ئەم هاوڕێیەتى و دۆستایەتیەدا لە نێوان هەردوو سەرۆک و سەرکردەدا، هەردووکیان کە پێکەوە گفتوگۆیان کرد، دەتوانن چى بکەن لە ناوچەکە، چونکە ئەوان باسى کێشەکانى عێراق و ناوچەکەیان کردووە بێجگە لە پەیوەندییەکانى هەردوولا؟
عەزیز سیامەندى: بۆ سەرۆک ماکرۆن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کەسێکى گرنگە لە ناوچەکە لەبەر ئەوەش چەندینجارە بانگهێشتى کۆشکى ئێلیزێی دەکات و لەگەڵى کۆدەبێتەوە و باسێکى زۆریان هەبێ لەسەر ناوچەکە، من پێموایە ئیمانوێل ماکرۆن زۆر ڕێزى جەنابى سەرۆک دەگرێ دەنا وا زۆر زوو بانگهێشتى نەدەکردەوە، چونکە ئەمڕۆ کوردستان لە حاڵەتێکى زۆر هەستار دایە، یەک لەبەر حەشدى شەعبى دوو، پرسى داعش کە هێشتا لە ناوچەکە زیندووە. جا دووپاتکردنەوەى دۆستایەتى سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان زۆر گرنگە ئەمڕۆ، کە دەتوانێ لەو خاڵە گرنگانە بێت کە بڵێت ئێمە پارێزگارى لە ناوچەکە دەکەین هەم لەڕووى ئابوورییەوە هەم لەڕووى سەربازییەوە.
ــ فەرەنسا چۆن سەیرى هەرێمى کوردستان دەکات، لە کاتێکدا هەندێ بەرپرس لە وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا، لەگەڵ ئەوەن گفتوگۆ لەگەڵ پایتەختى بەغدا بکرێ، ئەو باوەڕییەى فەرەنسا بۆ هەرێمى کوردستان لەچییەوە سەرچاوەى گرتووە؟
عەزیز سیامەندى: دۆستایەتیى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان (30) ساڵ دەبێ کە لە سەردەمى فرانسۆ میتران دەستیپێکردووە، بۆیە هەموو سەرۆک کۆمارەکانى فەرەنسا گرنگى و ڕێزى تایبەت بۆ کوردەکان دادەنێین و پەیوەندى باشیان لەگەڵ کورد هەبووە، ئەمەیش بۆ ئەوەى ناوچەکە ئارام بێت، چونکە کورد ئەزیەتێکى زۆرى کێشاوە، پێشمەرگەى زۆرى لێ شەهید بووە و خەڵکێکى زۆرى لێ بۆتە قوربانى، بەڵام فەرەنسا ئێستا کار لەسەر چاکردنەوەى عێراقێکى گەورە دواتر دەکات لەسەر کوردستانێکى ئازاد، چونکە کوردستان پەنابەرێکى زۆرى لێیە و مافى مەسیحی و کەمینەکان هەیە، ئەم خاڵە بۆ ئەوان زۆر گرنگە، ئەگەر سەیر بکەین ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین (500) هەزار مەسیحى لە ناوچە کوردییەکان دەژین، کە هیچ کێشەکیان نییە، ئەمەیش بۆ فەرەنسا گرنگە، بۆیە کە سەرۆک کۆمارى فەرەنسا سوپاسى کاک نێچیرڤان بارزانى دەکات بە هۆى ئەم گرنگانەوەیە، لەبەرامبەر ئەوەشدا دەیەوێ عێراق لەڕووى ئابوورى و شەڕى داعش و تیرۆر بەهێز بکات و یارمەتى دەدات لە ناوچەکە، هەروەها بۆ ئەوەى دوپاتى دۆستایەتى فەرەنسا بکاتەوە لەگەڵ کوردستان، هەر بۆیە داواى کردووە لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پاریس سەردانى بکات.
ــ بە بۆچوونى هەرێمى کوردستان لە پرسى پاراستنى پێکهاتەکان و ئەو سیاسەتەى دێتەجێبەێکردن بەتایبەت لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمە دەتوانێ چى بکات بۆ فەرەنسا لە بەهێزکردنى عێراق دا؟
عەزیز سیامەندى: فەرەنسا ئەمڕۆ سەربازێکى زۆرى هەیە لە کوردستان، دوایش دەیەوێ ناوچەکە سەقامیگر بێت، مەبەستم ئەوەیە دەیەوێ لە عێراق دیموکراسى هەبێ کە لەم ڕووەوە کێشەى زۆرى هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا فەرەنسا کورد دەپارێزێت. ئەمڕۆ دۆستایەتیى فەرەنسا زۆر قووڵە لەگەڵ کوردەکان، لە فەرەنسا ئێمە دۆست و هاوڕێى زۆرمان لە ئەندام پەرلەمان و سیناتۆر و وەزیرەکان هەیە هەتا سەرۆک کۆمار بۆ خۆى زۆر زۆر دان بە کورد و سەرۆکایەتیى ئێمە دەنێت.
ــ فەرەنسا هەرچەندە ژمارەیەک هێزى هەیە، کە لە دواى ئەمەریکا گەورەترین هێزن، دەبینین لە سووریا کشاوەتەوە و بۆ رووسیا و ئەمەریکاى جێهێلایە، بەڵام گرنگى بە لوبنان و عێراق دەدات، لە سیاسەتى فەرەنسا لوبنان و عێراق لە پێش وڵاتێکى وەکو سووریا دێت؟
عەزیز سیامەندى: لوبنان جیاوازى هەیە، چونکە فەرەنسا (300) ساڵە پارێزگارى لێدەکات، مەسیحییەکى زۆرى هەیە و پەیوەندییەکى کۆنى دوو سەد ساڵەیان پێکەوە هەیە، بۆیە زۆر چاوى لە لوبنانە، بەڵام فەرەنسا لە سووریا پێش شەڕى داعش و شەڕى ناوخۆى سووریا (2011) زۆر چالاک نەبوو، ئێستا سەربازى هەیە لەوێ و پارێزگاى لە ناوچەکە و کوردەکان دەکات، کە پەیوەندییەکى باشى لەگەڵیان هەیە، ئەمەیش لەبەر ئەوەى فەرەنسا هەندێک لە ناوچەکە چووبوونەدەرەوە، بەڵام ئێستا وردە وردە دەگەڕینەوە ناوچەکە و دۆستایەتى خۆیان لە هەرێم و بەغدا بەهێزکردۆتەوە، پێشموایە وردە وردە دەگەڕێنەوە بۆ سووریا، بۆ ئەوەى بتوانن لەوێش سەربازێکى زۆرتر بڵاوبکەنەوە، زۆریش دژى ئەوەن کە ناوچە کوردنیشیەکان و عەفرین کەوتوونەتە ژێر دەستى تورکیا و رووسەکان.
ــ مەبەستم ئەوە بوو بۆچى فەرەنسا ئەم هەنگاوانە دەهاوێژێ، ئامانجى چییە؟
عەزیز سیامەندى: فەرەنسا هەمیشە لە ناوچەکە و عێراق و سووریا و لوبنان چالاک بووە، دوایى هەر خۆشیان ئەم ناوچانەیان دابەشکردووە، بەڵام لە دواى شەڕى داعش و شەڕى ناوخۆى سووریا هەمووشتێکیان لەدەستدا، بۆیە ئێستا دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە، ئیمانوێل ماکرۆن زۆر پێى گرنگە بتوانێ ڕۆڵەکى گەورەى هەبێ لە سووریا و لوبنان و عێراق، وە بۆ ئێرانیش ئیمانوێل ماکرۆن دەیەوێ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکات.
ــ بە بڕواى ئێوە چەندە گرنگە کۆمپانیاکانى فەرەنسا سوود لە هەرێمى کوردستان و عێراق وەربگرن؟
عەزیز سیامەندى: بەڵێ، ئێستاش کۆمپانییەکى زۆر فەرەنسى لە عێراق و هەرێمى کوردستانن و چالاکیشن، دەیانەوێ کارى زیاتر بکەن، بەڵام ئەگەر ناوچەکە سەقامگیر بێ کۆمپانیاى گەورەتریش دێن، هەروەک لە وڵاتە عەرەبییەکان دەیبنین کە کۆمپانیایەکى زۆرى فەرەنسى لێیە.
ــ پێتوایە هێشتا کۆمپانیاى دیکە دەیانەوێ بێنە ئەم ناوچەیە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانى؟
عەزیز سیامەندى: بێگومان زۆریش، بەو مەرجەى ناوچەکە سەقامگیر بێ و شەڕى تێدا نەبێ کۆمپانیا زۆرن دەیانەوێ بێنە ئێرە.
ــ ئەم پەیوەندییەى باشەى فەرەنسا لەگەڵ عێراق کاریگەرى هەبووە لەسەر ئەوەى کە کۆمپانیاى زیاترى فەرەنسى بێنە هەرێمى کوردستان و عێراق؟
عەزیز سیامەندى: پێشتر کۆمپانییەکى زۆر خۆیان ئامادەکردبوو بێنە ئەم ناوچەیە، چونکە عێراق لەڕووى گاز و نەوتەوە ناوچەیەکى زۆر دەوڵەمەندە، هەرێمى کوردستانیش بە هەمان شێوە، بۆ ئەوان گرنگە بێنە ئەم ناوچەیە و چالاکى بازرگانییان هەبێ، بەڵام بە داخەوە نەیانتوانى، ئێستاش کە ناوچەکە ئارام بۆتەوە دەتوانن بۆ بارزگانى و وەبەرهێنان بێن، بۆیە پێموایە دواى لاوازبوونى داعش دەتوانن بارزگانى لە ناوچەکەدا بکەن.
ــ ڕۆڵى ئێران لەم بابەتە چى بووە، ئایا پەیوەندى باشى فەرەنسا ئەوان وایکردووە زیارت گرنگى بە وەبەرهێنان بدات، مەبەستى من کۆمپانیاکانى فەرەنسایە؟
عەزیز سیامەندى: عێراق زۆر گرنگى هەیە بۆ فەرەنسا، چونکە فەرەنسا چەندین کۆمپانیاى گەورەى هەبووە لە ئێران، وەک کۆمپانیاى بیجۆ و تۆتال، کە لەرێزى کۆمپانیا گەورەکانى جیهاندان، ئەوانە هەموویان لە ئێران چالاکى ئابوورییان هەبووە، بەداخەوە ئەمڕۆ ناتوانن هیچ کارێک لەوێ بکەن، بەڵام فەرەنسا پێخۆشە بگەڕێتەوە ئێران بۆ ئەوەى دووبارە ئەو کۆمپانیانە دەست بە کارەکانى خۆیان بکەنەوە، وە پێموایە ئەمەریکا لەم چەند ڕۆژەدا دەتوانێ لە ڕێگەى ماکرۆنەوە خۆى لە ئێران نزیک بکاتەوە و دانوستاندن بکەن لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى.
سەرچاوە: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment