11 وڵاتی یەکێتی ئەورووپا داوای سەپاندنی سزا دەکەن شیکاری ئابوری
وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە کێبرکێی بەردەوام دان، بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی وڵاتەکانیان لە وزەی داواکراو، بۆیە پێشبینی دەکرێت سەپاندنی سزا بۆ ولاتانی بەرهەمهێنی وزەی کاربۆنی، بازاڕی کۆمپانیایە ئەورووپیەکان بەهێتر بکات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە.

نوچەنێت

دەرکەوتنی لێکەوتە نێگەتیڤەکانی دەرهاوێشتەکانی کاربۆن و پیسبوونی ژینگە، ڕۆژ دوای ڕۆژ وڵاتانی جیهان بە تایبەت یەکێتی ئەورووپا ناچار دەکات بۆ وەستاندنی پاڵپشتیکردن لەو پرۆژانەی کە فاکتەرن لە بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن. رۆژی چوارشەمەی ڕابردوو، 11 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسێل یاداشتنامەیەکیان بۆ وەستناندنی پاڵپشتی دارایی ئەو پرۆژانەی دەبنە هۆکاری بەرهەمهێنانی کاربۆنی دژی ژینگە واژووکرد.

وڵاتانی بەشدار لە یاداشتنامەکە پێکهاتوون لە: نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، ئیستوانیا، ئێرلەندا، لوکسەمبۆرگ، لاتیڤیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید. ئامانجی وڵاتانی بەشدار کارکردنە لە ژێر خانی ئابووری ئەورووپا بۆ گۆڕینی بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی بۆ ئابووری سەوز، جگە لەوەی هاوران کە تا ساڵانی 2030 بۆ 2050 ئەورووپا ژینگە لە دەرهاوێشتە کاربۆنیەکان بپارێزێت و سیاسەتی سفر کاربۆنی پەیڕەو بکەن.

 

انبعاثات صادرة عن منطقة نفطية
دەرهاوێشتە کاربۆنیەکان لە ناوەندەکانی وزە

 

ژێر خانی وزە

ئەو 11 وڵاتەی یاداشتنامەکەیان واژوو کردووە، جەخت لە راگرتنی پاڵشتیە داراییەکان دەکەنەوە لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزە کە کاربۆن بەرهەمدەهێنن، ئەو پاڵپشتییە پرۆژەکانی ڕاکێشانی بۆریەهێڵەکانی گواستنەوەی وزەی گازی سروسشتیش  دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە وەزیری وزەی لۆکسەمبرۆگ لە پێگەی تویتەری تایبەت بە خۆی ووتی" پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کاربۆن لە بەرژەوەندی داهاتووماندا نیە".

لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو، یەکێتی ئەورووپا پلانی وڵاتانی ئەندامی بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە بڵاوکردەوە و پاڵپشتیە داراییەکانی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی سەوز راگەیاند. خواستی وڵاتانی کیشوەری ئەورووپا گەیشتنە بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050، بەڵام تەمەنی بۆڕیەهێڵەکانی گواستنەوەی گاز 50 ساڵە و بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگای گازی سروشتیەوە 20 ساڵ کاردەکات و کارەبای پێوسیت بەرهەمدەهیێنێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو ولاتانەی پاڵپشتی پرۆژەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی دەکەن تا ساڵی 2040 نەتوانن دەستبەرداری سیستەمی ئێستای وزەی داواکراو بن.

ڕێکخراوی CLIMATE Action Network Europe، کە تایبەتە بە پرۆژە و کێشەکانی ژینگە، لە دواین بڵاوکراوەیدا ڕایگەیاند" هەر پرۆژەیەکی تری بەرهەمهێنانی وزە بە تایبەت گازی سروشتی، ئەوا داهاتووی کیشوەری ئەورووپا دەخاتە مەترسیەکی گەورەوە و پێوسیت دەکات تا ساڵی 2035، وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەست لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کاربۆن هەڵبگرن"

 

استثمارات النفط والغاز
پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە

لە مانگی رابڕدوو، هاوپەیمانێتیەک لە نیوان سەرکردە بالایەکانی یەکێتی ئەورووپا پێکهات، بۆ ئەوەی تا ساڵی 2035، بازاڕەکانیان لەو ئوتومبێلانە پاک بکەنەوە کە بە بەنزین و گاز کار دەکەن. بۆ ئەو مەبەستە 27 کۆمپانیای زلهێزی بەرهەمهێنانی ئوتومبێل یاداشتنامەیکی هاوبەشیان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە لە کاتی دیاریکراودا ڕاگەیاند. لەو 27 کۆمپانیاییە، کۆمپانیایەکانی بەناوبانگەکانی جیهان ( ئیکیا، ڤۆلڤۆ، ئوبەر،سکەی، ڤاتینڤال) بەشدارن.

دیدگای ئەو کۆمپانیایانە هاورایە لەگەڵ سزادانی ئەو لاین وکۆمپانیایانەی کاربۆن لە پیشەسازییەکانیاندا بەرهەم هدەهێنن، و وا لێکی دەدنەوە کە ئەو سزایانەیانە خواست لەسەر ئوتومبێلە کارەباییەکان زێدەتر دەکەن. داوا دەکات هەرچی زوە حکوومەتەکان سزا بەسەر تاک ولایەنی پەیوەندیداری ئەو بوارە بسەپێنێت.

 

پلانەکانی کۆمسیۆنی وزەی ئەورووپی

کۆمسیۆنی وزەی یەکێتی ئەورووپا لە بارەی پلانەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سیاسەتی سفر کاربۆنی رایگەیاند" ولاتانی یەکێتی ئەورووپا تا ساڵی 2030 گۆرانکاری زۆر بە خۆیانەوە دەبینن لە بەکاربردنی وزەی هایدرۆجین و ئوتومبێلە کارەباییەکان". هەورەها پێشبینی دەکات بەکاربردنی وزە لەلایان دانیشتوانی وڵاتەکانیان تا ساڵی 2030 بە رێژەی ٪50 بگۆردرێت بۆ وزەی هایدرۆجینی و سەرجەم جۆرەکانی گواستنەوە بگۆردرێن بۆ وزەی دۆستی ژینگەی و بەمەش دەگەن بە ئامانجی سفری تا ساڵی 2050.

بریار وایە مانگی داهاتوو یەکیتی ئەورووپا سزا بە سەر ئەو وڵات و لایەنانە پسەپێنێت کە لەدەرەوەی یەکێتی ئەورووپان و بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی. ئەمەش دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا و زیادکردنی باج لەسەر لایەنە بەرهەمهێنەکان، ئەم بڕیارە ئەگەر لە پەرلەمان پەسەند بکرێت دەرفەتێکی زێرین بۆ کۆمپانیایە ئەورووپیەکان دەهێنێتە کایەوە لە بەرهەهێنانی وزەی سەوز.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین