بەریتانیا و فەرەنسا لە سووریا هێرشیان كردە سەر داعش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەمان بەهاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا هێرشمان كردە سەر كۆگایەكی چەك كە لە لایەن رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەكار دەهات.

ئەمرۆ یەكشەممە (2026/1/4) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاوی كردەوە، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاوی كردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا هێرشێكیان كردتە سەر كۆگایەكی چەك، كە لە لایەن داعشەوە بەكارهێندرا، وەزارەتی بەرگریی بەیتانیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە چوار مووشەكی جۆری بیفوای فۆڕیان لەو هێرشە بەكارهێناوە.

سەبارەت بە زیانەكانیش وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، سەرقاڵی هەڵسەنگاندن، ئاماژە سەرەتاییەكان ئەوە دەردەخەن كە ئەو هێرشە سەركەوتووەبووە.

لە كۆتایی ساڵی رابردوو، حكومەتی نوێی سووریا، بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع، بە فەرمی چووە پاڵ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی واشنتن دژ بە داعش.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی ئەمەریكا، تاوەكوو ساڵی (2025)  لەنێوان (2500 بۆ 70000) هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سووریا چالاك بوونە.

لە ساڵی رابردوو، ئەو رێكخراوە چەند هێرشی كردووە مانگی تەمووز، كەنیسەی ئەرسۆدۆكسی لە دیمەشق كردە ئامانج، كە (25) كەس و كوژران و (63) كەسی دیكە برینداربوون.

هەروەها دەیان هێرشی كردۆتە سەر كاروانی سەربازیی و حكومی بەتایبەت لە دەوروبەری حەسەكە و دێرزور و حەلەب و تەدمور.

لە بەرانبەردا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هاوینی ساڵی رابردووەوە نزیكەی (80) ئۆپراسیۆنی دژ بە داعش كردووە، (14) كەس كوژراون، هەروەها (119) كەسی دیكە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین