وەزیرى گواستنەوەى تورکیا: ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
عەبدولقادر ئۆراڵئۆغلۆ، وەزیرى گواستنەوە و ژێرخانى تورکیا رایگەیاند، لەسەر ئاستى دوو پڕۆژەى جیاوازى کە یەکێکیان لە عێراقەوە دێت، دووەم سنوورەکان لەگەڵ سووریا دەبڕیت و دەگاتە دیمەشق قۆناغى گرنگیان بڕیووە.
یەکەم، بە رێگەى گەشە ناسراوە، كە بۆ یەکەمجار لە مانگى ئادارى (2023) محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، عێراق بە تورکیاوە دەبەستیتەوە.
ئەو پڕۆژەیە رێگە بۆ عێراق خۆش دەکات پێگەى جوگرافى و گۆڕانکارى بۆ خاڵى پەڕینەوەى کاڵا و بازرگانى نێوان کەنداو و تورکیا، پاشان رەوانەى بۆ ئەوروپا دەوازرێتەوە، تورکیا ئەو پڕۆژەیە دەقۆزێتەوە، ئەوە جگە لەوەى دووبارە ژێرخانى ئەو وڵاتە دەگونجێنێتەوە.
پڕۆژەى دووەم، وەزیرى گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند، هێڵى ئاسنى لە مەیدانى ئیکبێس لەسەر سنوورى تورکیا لەگەڵ سووریا لە دەورەبەرى عەفرین دەست پێدەکات، بە ئاراستەى حەلەب دا دەڕوات و پاشان دەگاتە دیمەشق.
سەبارەت بە قۆناغەکانى پڕۆژەى رێگەى گەشە ئۆراڵئۆغلۆ دەڵێت، ئەو رێگەیە کە تورکیا بە بەندەرى فاو لە کەنداو دەبەستێتەوە لە رێگەى هێڵى ئاسنى و وشکانیەوەیە درێژى (1200) کیلۆمەترە تاوەکوو ئێستا قۆناغى گرنگى بڕیووە.
وەزیرى گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند، لە رۆژانى داهاتوو سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى تورکیا دەکات بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکارى کۆتایی پەیوەست بە پڕۆژەى گەشە.
لەگەڵ ئەوەى هێرشتا سەردانەکەى سوودانى بە شێوەى کۆتایی وادەکەى دیارى نەکراوە، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان پلانى هەیە لەنیوەى یەکەمى ئەمساڵ سەردانى عێراق بکات، بەگوێرەى قسەکانى ئۆرالئۆغلۆ، بڕیارەکانى لەو سەردانانە دەدرێت پەیوەستن بە رێککەوتنەکان.
سەبارەت بە هێڵى ئاسنى تورکیا لەگەڵ دیمەشق وەزیرى گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند، هێڵێکى ئاسنى هەیە لە گۆڕەپانى ئێکبێس بۆ حەلەب دەست پێدەکات، نزیکەى (45 بۆ 50) كيلۆمەتر وێران بووە، بەشێکى تاوەکوو ئێستا بۆ گەیشتن بە دیمەشق کراوەیە، هەوڵەکان بۆ تەواوکردنى ئەو بەشەیە، دەربارەى بڕەکەشى وەبەرهێنانى لەنێوان (50 بۆ 60) مليۆن یۆرۆ دەبێت، هەموو هەوڵێک بۆ پارەدارکردن و بونیادنانى دەگرینەبەر.
دەربارەى جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە مەحموود عەلووش، لێکۆڵەر لەبوارى تورکیا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییەى لە سووریا درووست بووە دەرفەتى ئابوورى بۆ تورکیا و ناوچەکە بە شێوەیەکى گشتى درووست کردووە، دەربارەى قەبارەى دەرفەتەکانیش هێشتا زووە قسە لەوە بکەین، چونکە لەو قۆناغەى ئێستاى سووریا پێشینە بۆ سەقامگیریی و هەڵسانەوەى وڵاتە بۆ سەرلەنوێ گێرانەوەى دەسەڵات و سەروەری بۆ سەر هەموو خاکەکەى.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، فاکتەرى سەرەکى بۆ ئەو جۆرە پڕۆژانە بریتییە لە ئاسایش بەبێ دەستەبەربوونى ئەو فاکتەرە ئەو پڕۆژانە سەرکەوتوو نابن، بەڵام دەرفەتى جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانە لە بە فراوانى دەمێنێتەوە و تەواوکەرى رێگەى گەشەن، لە رووى ئامانجەوە پەیوەستە بە تەواوکارى ئابوورى هەرێمى، ئەو پڕۆژانە لە سووریا وەک رێگەى گەشە سوودى گەورەى ئابوورى بۆ تورکیا و سووریا و هەموو وڵاتانى ئەو ناوچەیە دەبێت، کە دەبێت بە بەشێک لە تەواوکارى ئابوورى، چونکە ئاراستەى باو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەمرۆ بەهێزکردنى تەواوکارى ئابوورى نێوان ئەو وڵاتانەیە، ئەو تەواوکارییەش دەروازەیەکى گەورەیە بۆ سەقامگیریى خۆشگوزەرانى گەلان و وڵاتانى ئەو ناوچەیە، کە لە رێگەى هەماهەنگى نێوان ئەو وڵاتانە دەبێت کە پرسە ئابوورییەکان تێدەپەڕێنێت.
عەلووش جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بەگشتى ئابوورى دەروازەی پەیوەندییە نێوکانى نێوان وڵاتانى ئەو ناوچەیە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment