شاندێکی باڵای دەم پارتی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/1/21) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە، نووسینگەی دەم پارتی ئاشکرای دەکات، شاندێکی دەم پارتی کە پێکهاتووە لە تولای هەتیمئۆغڵولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی و شاندێکی یاوەری لە (21) کانوونی دووەمی (2026)، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.
شاندی سەردانیکەر پێکهاتووە لە، هاوسەرۆکی دەم پارتی و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی تورکیا، کەسکین بایندر، پەرلەمانتاری وان، چەند ئەندام پەرلەمانتارێکی شارەکانی باکووری کوردستان و ژمارەیەک لە پارێزەران و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی هاندان و پشتیوانیکردن و دروستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
هاوکات ئەندامانی دەم پارتی و هەریەک لە هاوسەرۆکانی پارتەکە دوێنێ بەشدارییان لە گرتبوونەوەکان کرد بۆ شتیوانیکردن لە هێزەکانی سووریا دیموکرات، ئەندامانی پارتەکە ئیدانەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشقیان کرد دژی کوردانی ڕۆژئاوا و بە کۆمەڵکوژ ناویان برد. هەروەها بەتوندی رەخنەیان لە هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا گرت کەپشتیوانی لە هێرشەکەی ئەحمەد شەرع دەکەن بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment