ئه‌مریكا له‌ ده‌ریاى عه‌ره‌بى ده‌ستى به‌سه‌ر بارێكى چه‌كى پێشكه‌وتوو گرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یەکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کەشتی دەریایی USS مونتۆری لە ڕۆژانی شەشەم و حەوتەمی مانگی ئایاردا، لە ئاوەکانی دەریای عەرەب دەستی گرتووە بەسەر بەلەمێکی هەڵگری چەکدا.

ئەو بەلەمە بە بێ ئاڵا بووە و بە ئاشکرا نازانرێ سەر بە چ وڵاتێکە.

ئەو بەلەمەی دەستی بەسەردا گیراوە هەڵگری مووشەکی پێشکەوتووی دژە تانکی ڕووسی و ڕەشاشەی مودێل ٥٦ درووستکراوی چین، سەدان چەکی کڵاشنیکۆڤ، تفەنگی کامێرادار، نارنجۆک و کامێرای پێشکەوتوو بووە.

یەکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەحرێن سەبارەت بەوەی کە ئەو بەلەمە سەر بە کام کێیە و ڕەوانەی کوێ کراوە، ڕوونکردنەوەی نەداوە. لێکۆڵینەوەکان لە ئارادان.

بە گوتەی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای داگرتنی بارە نایاساییەکە، بەلەمەکە لە ڕووی ئاسایشی دەریاوانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا و خزمەتکارەکان دوای وەرگرتنی ئاو و خۆراک ئازاد کران.

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین