خواست لەسەر گازی سروشتی زێدەتر دەبێت ئابووری جیهان
خواستی جیهان بۆ گازی سروستی تا ساڵی 2050 بۆ 850 ملیۆن تۆن بەرزدەبێتەوە، وێرای ئەوەی حکوومەتە جیهانیەکان هەوڵی بەرهەمهێنانی وزەی سەوزی دۆستی ژینگە دەدەن، بەڵام تێچووی زۆر، رێگری دەخاتە بەردەم پلانەکان

نوچەنێت

لە کاتێکدا کە وڵاتانی جیهان سەرقاڵی دارشتنی پلانی جودان بۆ رزگاربوون لە بەرهەمهێنانی کاربۆن، بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، بەڵام خواست بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و بۆ دۆستی ژینگە دەناسێتنرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی وڵاتان لە بەکاربردنی ئەو جۆرەی وزە، شێوازە پیشەسازییەکانیان بگۆرن پەنا ببەنە بەر گازی سروشتی، ئەمە لە ولاتە ئەوروپپیەکان زیاتر گرنگی پێدەدرێت.

بەڵام شارەزایانی بواری وزە، پێشبینی دەکەن، گۆران لەو پیشەسازییە ئەرکێکی قورس و کاتی زیاتری پێوسیت بێت، چونکە بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی گازی سروشتییەوە تێچووی زیاترە بەراورد بە گۆگرد، هاوکات  کەمی ڕێژەی گازی سروشتی  لە وڵاتانی خاوەن ئەو پلانە ناچار دەکات، پشت بە هاوردەکردنی گازی سروشتی وڵاتانی(قەتەر، ڕووسیا، ئەمریکا و ئوسترالیا) ببەستن بۆ تێرکردنی خواستی بازارەکانیان

هەرچەندە یەکێتی ئەورووپا لە پلانیدایە، تا ساڵی 2050 بگات بە سیاسەتی سفر کاربۆنی، بەڵام بەشێکی زۆری وێستەگە گرنگەکانی وڵاتانی بەریتانیا، بەلجیکا، فەرەنسا، بە گازی سروشتی شلکراو کاردەکەن، و وڵاتی ئیسپانیا فشارێکی زۆری خستۆتە سەر کۆمپانیاییەکان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەم‌ێنانی کاربۆن، بەڵام خواستی ئەو وڵاتانە بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی بە رێژەی ٪60 زیادیکردووە.

هاوردەکردنی گازی سروشتی

جێبەجێکردنی پلانی وزەی جێگرەوە لە لایان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، لە ساڵانی داهاتوودا، ئاستەنگ دەخاتە بەردەم بە شێک لە پرۆژەکانی گازی سروشتی، بە تایبەت بۆریهێڵەکانی گواستنەوەی ئەو گازە بۆ بازارەکانی ئەورووپا، بەڵام وێرای دەستبەکاربوونی پرۆژەکانی وزەی دۆسرتی ژینگە، کێش وگرفتی وزەی سەوز بۆ دابینکردنی کارەبا پلانەکان خاوتر دەکەن، چونکە وزەی سەوز پیوسیتی بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بێ کێشە پێوسیتی بە پاتری عەمبارکردنی ئەو وزەیە هەیە، کە ئەمیش نرخ و تێجوویەکی بەرزی هەیە.

پێشبینی دەکرێت گازی سەوز" گازی هایدرۆجینی" ببێت بە جێگرەوەی گازی سروشتی، بەڵام تا چەند دەییەکی تر جیهان پێوسیتی بە ملیاران  تۆن نەوتی خاو  وگاز هەیە بۆ پڕکردنەوەی خواستی بازار، هەرچەندە وڵاتە بەکاربەرەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی بەرهەمهێنانی گازی سەوز، بەڵام پیشبینی ناکرێت، کە نرخی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرەی وزە بەو ئاستە داببەزێت.

بۆیە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە تەواوکردنی پرۆژە ستراتیژییەکانیان بەردەوام دەبن، بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی وزە، بە نموونە وڵاتی ئەڵمانیا وێرای ئەو ئاستەنگ و تەنگژانەی ڕووبەرووی دەبنەوە لە تەواوکردنی پرۆژەی نۆرد ستێرم2، بەڵام بەردەوامە و بڕیاروایە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، بکەوێتە کار، ئەمەیش دەبێتە هۆی دابینکردنی گازی هەرزان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

لەو بارەیەوە، ناوەندی شیکاری جیهانی" Wood Mackenzie" پێشبینی دەکات تە کۆتاییەکانی ساڵی 2037، خواستی جیهان بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی لە هەڵکشانی بەردەوام دابێت، هەروەها زیادبوونی خواستی بازارەکانی ئاسیا بۆ گازی سروشتی، بازاری  وزەی شین بە گەرمی دەهێڵتەوە.

شارەزایانی بواری وزە پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2050 خواستی جیهان بۆ نەوتی خاو، بە رێژەی ٪70 ڕوو لە دابەزین بکات، بەڵام خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی لەو ماوەیەدا تەنیا بەرێژەی ٪0.5 کەمدەکات، ئەم دیدگایانەی شرۆڤەکاران لە کاتێکدایە، خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی  لە ساڵی 2020 بپ ساڵی 2040 لە 360 ملیۆن تۆن بۆ 700 ملیۆن تۆن بەرزدەبێتەوە، تا ساڵی 2050 ئەو رێژەیە بۆ زێدەتر لە 850 ملیۆن تۆن زیاد دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین