ئاژانسى نێودەوڵەتیى وزەى ئەتۆمى دەگەڕێتەوە ئێران
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینى (2026/6/26) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، رافائیل گرووسى، بەرێوبەرى گشتى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ زوەى ئەتۆم رایگەیاند، هیواخوازین لەم نزیکانە پسپۆڕانى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆم بگەڕێنەوە وێستگە ئەتۆمییەکانى ئێران، چونکە بوونى سەرپەرشتیارانى وزەى ئەتۆم بۆ دڵنیابوونەوە لە رێککەوتنى نێوان ئەمەریکا و ئێران پێویستە.
گرووسى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئاژانسەکە رێکخراوێکى سەربەخۆییە کارى پشکنین بە تەنیا دەکات، دەشڵێت هەر داوایەکى ئەمەریکا یان چاودێرانى دیکە بۆ بەشدارى لەو پڕۆسەیە بڕیارەکە بۆ ئێران دەگەڕێتەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، وردەکاریى کارەکانمان لە ئێران و پێکهێنانى لیژنەى هەماهەنگى تایبەت بە پشکنین دانوستاندنەکانى نێوان تاران و واشنتن دیارى دەکات.
دەربارەى یۆرانیمە پیتێندراوەکەى ئێرانیش گرووسى دەڵێت، کارکردن لەسەر یۆرانیمەکە یان گواستنەوەى بۆ دەرەوە یەکێکە لە چارەسەر پێشنیارکراوەکانە، بەو مەرجەى ئێران رازى بێت.
بەڕێوبەرى ئاژانى وزەى ئەتۆم دەشڵێت، پێمان وایە مادە ئەتۆمییەکانى ئێران دەستکاریى نەکراون، کۆتا پشکنین لە کۆتایی ساڵى بردوو بووە، بەڵام پێویستە لەوە دڵنیا بینەوەـ کە دەستکاریى نەکراون.
ویتکۆف لە ئۆنگرێس بە لیژنە پەیوەندارەکانى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکاى گوتبوو، یاداشتى لێتیگەیشتنى ئەمەریکا لەگەڵ ئێران، هیچ رێککەوتنێکى لاوەکى لەوخۆى نەگرتووە، بەڵام داڕشتنەوەکەى پەیامێکى نێوان تاران و ئاژانسى وزەى ئەتۆمى تێدایە کە بانگهێشتى ئاژانسەکە بکرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment