حووسیەکان هەڕەشەى دەستپێکردنى هێرشکردن دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حوسییەکانى یەمەن هەڕەشەى توند لە ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکەن، ئەگەر هەیە هێرشەکانیان لەو نزیکانە دەست پێبکەنەوە، ئاژانسێکى ئێرانیش دەڵێت، هۆشداریان داتەوە وڵاتانى کەنداو ئەگەر هێرشى راستەوخۆ بکەنە سەر ئێران، هێرش دەکەینە سەر ژێرخانتان.

ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/3/5) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دەستەى پەخشى ئیسرائیلى "کان" ئاشکراى کردووە، بزووتنەوەى "ئەنساڕوڵڵا"ى حووسیەکان ئامادەن بێنە پاڵ ئەو جەنگەى نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا دژ بە ئێران و چاوەڕوانى رێنماییەکانى تاران دەکەن.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى “کان” تاوەکوو ئێستا حووسیەکیان لە ماوەى دەستپێکردنى ئەو جەنگە هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل نەبووە.

سەبارەت بە بژاردەکانى بەردەمیان، سەرەڕاى قورسى ئەگەر هەیە مووشەک ئاراستەى ئیسرائیل بکەن، یاخود لە ئامانجە بیانییەکان لە ناوچەى کەنداو بدەن، یاخود هێرش بکەنە سەر ئامانجەکانى ئیسرائیل لە نزیک سنورەکانى یەمەن.

پێشتر ئاژانسى نور نیوزى ئێرانى بڵاوى کردەوە، کە حووسیەکان لەو چەند رۆژەى رابردوو هەڕەشەیان لە وڵاتانى عەرەبى کردووە، کە ئەگەر راستەوخۆ هێرش بکەنە سەر ئێران، ئەوا لە یەمەنەوە دێنە ناو ئەو جەنگە و هێرش دەکەنە سەر ژێرخانى ئەو وڵاتانە.

لە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، حووسیەکان بە مووشەک هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین