کەشتییەکى ئیسرائیلى لە یەمەن تێکێندرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

کۆمپانیاى ئەمبرى بۆ ئاسایشى دەریایى رایگەیاند، لە باشوورى رۆژهەڵاتى عەدەن کەشتییەکى ئیسرائیل کرایە ئامانج و گڕى گرت، کەشتییەکەش داواى هاوکارى کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە کۆمپانیاى ئەمبرى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا ئاشکراى کرد، کەشتییەکى ئیسرائیلى کرایە ئامانج کەشتییەکە گرى گرتووە. 

سەبارەت بە زیانەکان تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکانى لەسەر زیانە مرۆییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لەکاتى پێکانى کەشتییەکە ئاماژەى داواکردنى بە گەڕخستووە، کە هێرشى کراوەتەسەر و بەردەوامیش بووە لە ئاماژەکە.

پێشتریش کۆمپانیاکە رایگەیاند کەشتییەکى سەر بە ئیسرائیل کە ئاڵاى لیبیریاى هەڵکردبوو کرایە ئامانج.

کۆمپانیاى ئەمبرى ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەشتیەى ئاڵاى لیبیریا لەسەرە و سەر بە ئیسرائیلە، لە سەنگافورەوە بەرەو جیبۆتى دەکەوێتە رێگە,

لەگەڵ هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى عەزە، گرووپى ئەنساڕوڵاى سەر بەحووسیەکان ئەو کەشتیانە دەکەنە ئامانج، کە سەر بە ئیسرائیلن.

تا ئێستا ئەمەریکا چەند جارێک هێرشى کردۆتە سەر ئەو گرووپانە، بە نزیک لە ئێران تۆمەتباریان دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین