سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکى سووریا بە تەلەفۆن گفتوگۆ لەسەر دۆخى ناوچەکە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له‌ بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه‌ پێگه‌يشت، الەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆکى سووریا سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستانى کرد.

ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ (2026/4/6) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع گفتوگۆیان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک ئەلشەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین