سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نێردەی سەرۆکى ئەمەریکا بۆ كاروبارى سووريا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

لە پەراوێزى کۆڕبەندى ئەنتاڵیا سەرۆکى هەرێمى کوردستان و نێردەى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخى ناوچەکە کۆدەبنەوە

ئەمرۆ هەینى (2026/4/17) سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردووە، سەرۆک  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوە، سەرۆکایەتى هەڕیم ئاماژە بەوە دەکات، کە لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕه‌وشى كورديان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین