زیانە ئابوورییەکانى هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتانى عەرەبى
نوچەنێت
ئامادەکردنى: ئیسماعیل تەها
پێچەوانەى جەنگى مانگى حوزەیرانى ساڵى رابردوو، ئەمجارە لە یەکەم هەنگاودا ئێران هێرشى مووشەکى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى کردە سەر هەریەک لە کوێت و ئیمارات و سعوودیە و بەحرێن، هەرچەندە ئامانجى ئێران لەو هێرشانە لێدانە لە ئەمەریکا، بەڵام زیانى گەورەشى لەو وڵاتانە داوە.
ئیمارات لەو وڵاتانەیە لە سەرەتاى دەستپێکردنى جەنگ زۆرترین هێرشى کراوەتە سەر، بەپرسانى ئەمەریکاش دەڵێن، ئێمە بنکە و بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا دەکەینە ئامانج، هیچ دوژمندارییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە نییە، سەرەڕاى ئەوەى بە درێژایى دوو هەفتەى رابردوو چەندین هێرش کراوەتە سەر ئەو وڵاتانە، بەڵام تاوەکوو ئێستا داتاکان بە وردى بڵاونەکراوەتەوە، تەنیا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو هێرشانە زیانى ماددیان هەبووە.
کوێت
لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکان ئێران بە شێوەیەکى زۆر توند کاردانەوەى هەبوو، لەگەڵ هێرشکردنە سەر ئێران، هێرشى بۆ سەر بنکەکانى ئەمەریکا و ژێرخانى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى دەست پێکرد.
یەکشەممە (2026/3/1) سوپاى کوێت لە راگەیێندراویکدا دەڵێت، تاوەکوو ئێستا ئێران (97) مووشەک و (283) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئاراستەى وڵاتەکەمان کردووە، سوپاى کوێت دەڵێت، بەرگرى مووشەکى توانیوەیەتى رێگرى لەو مووشەک و فڕۆکانە بکات، کە هەندێک لە ناوچە کەوتەنەوە، بۆتە هۆى زیانگەیاندنى ئاسایى مادیى.
لە لایەکى دیکەوە وەزارەتى ئاو و کارەباى کوێت رایگەیاند، هێرشەکانى ئێران بۆتە هۆى زیانگەیاندن بە هێلەکان لە هەندێک ناوچە، ئەوەش بووە هۆى بچڕانى کارەبا بەشێوەیەکى لاوەکى، وەزارەتەکە دەڵێت، هۆکارى بڕانەکە لە ئەنجامى ئەو پارچانە بووە کە لە بەرپرچدانەوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان درووست بووە.
لە لایەکى دیکەوە فڕۆکەوانى مەدەنى کوێت رایگەیاند، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى کوێتى کردۆتە ئامانج، بەو هۆیەوە نۆ کارمەندمان بە سووکى برینداربوون، بەلام دۆخى تەندرووستیان جێگیرە، چارەسەرى پێویستیان وەرگرتووە.
سەبارەت بە زیانە مادییەکانیش دەڵێت، هەندێک زیانى سنووردارى مادى بەر باڵەخانەى «T1» گەشتیاران گەیاندووە، بەڵام دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵى لایەنە پەیوەندیدارەکان دایە.
لە لایەکى دیکەوە دامەزراوەى بەندەرەکانى کوێت سەرجەم چالاکییەکانى لە بەندەرى شەعبیە راگرت، ئەوەش لەبەر خۆپاریى بەربوونەوەى چەند پارچەیەک لە نزیک ئەو بەندەرە.
دەربارەى دەستپێکردنەوەى چالاکییەکانیان دەڵێت، لەدواى هەڵسەنگاندنى دۆخەکە دەستبەجێ دەست بە کارەکانى دەکاتەوە.پێشتر دامەزراوەکە رایگەیاندبوو، هاتووچۆى کەشتییەکان لەو بەندەرە بە شێوەیەکى سرووشتیە، پڕۆسەى بارکردن و داگرتنى کاڵا و خواردن و پێداویستییەکان بەشێوەیەکى ئاسایى بەڕێوە دەچێت.
سەبارەت بە ئامارى قوربانییەکان ئێوارەى یەکشەممە (2026/3/1) وەزارەتى تەندروستى کوێت رایگەیاند، بەشى فریاگوزارى خێرا لە نەخۆشخانەى عەدان (32) بریندارى وەرگرتووە، چارەسەر پێویستیان بۆ کراوە، لە چوارچێوەى چاودێرى دۆخەکەش حاڵەتێکى مردن تۆمارکراوە، عەبدوڵڵا سەنەد، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى کوێت، رایگەیاند، (15) بریندار گوازراوەتەوە نەخۆشخانەى جابر، پێنج لەو بریندارانە نەشتەرگەری پێویستیان بۆکراوە.
وەزارەتى تەندروستى باس لەوەش دەکات، نەخۆشخانەکانى دیکەش (12) برینداریان پێگەیشتووە، چارەسەر پێویستیان بۆ کراوە، هەروەک نەخۆشخانەى فەروانیە نۆ بریندار و نەخۆشخانەى جەهرا دوو بریندار و نەخۆشخانەى موبارەک یەک بریندارى بۆ چووە.
ئیمارات
لە یەکەم رۆژى جەنگەوە تاوەکوو ئێستا ئێران بەردەوامە لە ئامانجگرتنى هێرشەکانى ئێران، بۆیەش هەر لە سەرەتاوە، زۆر بە توندى کەوتە بەر هێرشى مووشەکى و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى ئێران، بەگوێرەى راپۆرتێکى کەناڵى جەزیرە کە لە (2026/3/12) بڵاوکراوەتەوە، ئیمارات زۆرترین هێرشى کراوەتە، سەرە، وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتەش ئامارێکى ئەو هێرشانەى بڵاوکردۆتەوە، کە کراوتەسەرى بەو جۆرەیە، (268) مووشەکى باليستى، (15) مووشەکى كروز، (1514) فڕۆکەى بێفڕۆکەوان
لەو هێرشانە شەش کەس کوژارون، هەروەها (122) برینداربوون، زیادى مادى بەر هەندێک شوێنى فڕۆکەخانەى دوبەیى و بن زایدى نێودەوڵەتى کەوتووە.
سەبارەت بە زیانەکانیش بەگوێرەى ماڵپەڕى "فلایت رادار24" لەسەرەتاى هێرشەکان تا (2026/3/4) ژمارەى گەشەتە هەڵوەشاوەکان گەیشتۆتە (21300) گەشتى ئاسمانى حەوت فڕۆکەخانەى سەرەکى لەوانە: دوبەى، دەوحە، ئەبو زەبى، زیانەکەى رۆژانە (600) مليۆن دۆلار بووە.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانى لەسەر کەرتى نەوتى ئیمارات، بەگوێرەى راپۆرتێکى بلۆمبێرگ، ئیمارات بڕى کەمکردنەوەى بەرهمێنانى نەوتى رۆژانەى لە ( 500 بۆ 800) هەزار بەرمیل کەمکردۆتەوە.
قەتەر
یەکێکى دیکە لەو وڵاتانەى کەوتۆتە چوارچێوەى هێرشەکانى ئێران بە پاساوى بوونەى بنکەى ئەمەریکا، وڵاتى قەتەرە. رۆژى (2026/3/10) وەزارەتى بەرگریى قەتەر ئامارێکى بڵاوى کردۆتەوە، کە ئێران (149) مووشەک و (69) فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و بە دوو فڕۆکە هێرشى کردۆتە سەر قەتەر.
کۆى هێرشەکان (17) هێرشى مووشەکى بالستى و شەش هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بووە، وەزارەتى بەرگرى قەتەر دەشڵێت، (13) هێرشى مووشەکى و چوار هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان مووچەڵ کراوەتەوە، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
بە ئامانجگرتنى وێستگەکانى گازى شل
رۆژى (2026/3/6) عەلیاء ئەحمەد بن سەیف، نێردەى قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان تیشکى خستە سەر هێرشەکانى ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەگوتەى ئەو پەرسەى قەتەر هێرشەکاى ئێرانى زیانى گەورەى لە موڵکى گشتى و تایبەتى داوە.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت، هێرشەکانى ئێران پڕۆژەى ئاوى سەر بە وێستگەى کاربا وێستگەى ستراتیژى بەرهەمهێنانى گازى شل و دەوروبەرى فڕۆکەخانەى حەمەدى نێودەوڵەتیشى کراونەتە ئامانج.
سەڵتەنەى عومان
لەگەڵ ئەوەى سەڵتەنەى عومان نێوەندگێرێکى سەرەکى دانوستاندنەکانى نێوان تاران و واشنتن بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکان چەندین جار بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە لایەن ئێرانەوە کراوەتەوە، ئامانج، کۆگاکانى نەوت و بازرگانى و بەندەرى سەلالە لە باشوورى ئەو وڵاتە کراوەنە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێک تۆمار نەکراون.
سعوودیە
لەدواى دەستپێکردنى هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران چەند جارێک هێرشى کردۆتە سەر سعوودیە، لەو هێرشانە ئێران هەوڵى داوە، کۆمپانیاى ئارامکۆ بکاتە ئاماج کە بە شادەمارى سعوودیە دادەندرێت، سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر سعوودیە بەگوێرەى ئامارێک کە (2026/3/10) بڵاوکراوەتەوە، نۆ هێرشى مووشەکى (97) هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر ئەو وڵاتە.
حکومەتى سعوودیە راگەیاندووە، (12) هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان تێکشاندووە، کە بەرەو کێڵگەى نەوتى لە باشوورەوە هاتوون، وەزارەتى بەرگرى دەشڵێت، (23) چەند ناوچەیەکى دیکەى کردۆتە ئامانج.
سەرلەبەیانى رۆژى سێى مانگى ئادار وەزارەتى بەرگرى سعوودیە رایگەیاند، هەشت فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەى دوو فڕۆکە بەر باڵیۆزخانەکە کەوتن، زیانێکى مادى سنوورداریان بە بارەگاى باڵیۆزخانە گەیاندووە.
هێرشەکانى سەر کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆ و کاریگەرییەکانى
رۆژىچوارى ئادار بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆ لە سعوودیە، دەسەڵاتدارانى سعوودی رایانگەیاند، هێرشەکان بەرپەرچدراوەتەوە، کە زیانێکى کەم بەر کۆمپانیاکە کەوتەوە، دەسەڵاتدارانى سعوودى دەشڵێن، ئەو هێرشانە کاریگەرى لەسەر هەناردەى نەوت نەبووە.
ڕۆژی دووشەممە (2026/3/9) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویكردەوە، سعوودیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە دوو کێڵگەدا کەمکردەوە، بەڵام هێشتا ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە له کام کێڵگەی نەوتی و چەند بڕی بهرههمهێنان كهمكراوهتهوه. هاوکات باس لەوەش دەکرێت، وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی لێکەوتە بەردەوامەکانی داخستنی گەرووی هورمز، کۆمپانیای ئارامكۆ سەرقاڵی گۆڕینی ئاراستەی هەندێک لە بارە نەوتییەكانیهتی بۆ بەندەری یەنبوع لەسەر دەریای سوور".
بەحرێن
لە دەسپێکى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر بەحرێن، بەردەوام هێرشى دەکرێتەسەر، ژێرخانى ئەو وڵاتە دەکرێتە ئامانج، رۆژى (2026/3/10) فەرماندەیى گشتى سەر بە هێزى بەرگرى بە حرێن بڵاوى کردوە، سیستەمى بەرگریى وڵاتەکەمان بەردەوامە لە بەرپرچدانەوەى هێشە مووشەکى و درۆنییەکان، ئاماژە بەوەش دەکات لە سەرەتاى جەنگەوە (106) هێرشى مووشەکى و (176) فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەرپرچ دراوەتەوە.
وەزارەتى ناوخۆیى بەحرێن رایگەیاند، بەهۆى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان سێ کەس برینداربوون و زیانى مادى بە باڵەخانەى زانکۆیەک و وێستگەیەکى ئاو کەوتووە.
ئوردن
ئورد کەوتە سنوورى جەنگى نێوان ئیسرائیل و ئێران، سیستەمى رادارى ئەمەریکى لەو وڵاتە داندراوە، بۆیە ئێران زۆر بە وردى هەوڵ دەدات، بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لە ئوردن بکاتە ئامانج، بەرگرى ئاسمانى ئوردن رایگەیاند، ئێران (60) هێرشى مووشەکى و (59) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى کردۆتە سەر وڵاتەکەمان، کە کۆى گشتى (119) هێرش بووە، بەرگرى ئاسمانى (108) هێرشى بەرپرچ داوەتەوە، لەو هێرشانە (14) کەس برینداربوونە، زیانى زیانى سەربازیى بەر ئەمەریکا کەوتووە، لەوانە زیان بە رادارى سەر بە سیستەمى بەرگرى ئاد کەوتووە.
ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو هێرشانە سەبارەت بە دوبەى بێ پێشینەین، کە وا ناسرابوو دوورە لە ململانێکانى ئەو ناوچەیە، یەڵام ئەمجارە لەدواى جەنگى ئیسرائیل و ئەمەریکا ــ ئێران بەردەوام بەفڕۆکەخانە و بەندەرەکان بە ئامانج دەگیرێت.
فیجى ڤالیشیا، بەرپرسى وەبەرهێنان لە ناوەندى فایناشنال دەڵێت، ئەو هێرشانە لەسەر ئاستى هەرێمى کاریگەرى ئابوورى لەسەر وڵاتانى کەنداو دەبێت بە شێوەى جیاواز.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، بەرزبوونەوەى نەوت بۆ وڵاتانى سعوودیە و قەتر دەبێتە بەهێزبوونى داهات، بەڵام لە کەرتى ئەوەشدا بازرگانى و گەشتوگوزار لە ئیمارات فشارى دەوست دەکات، هەرکات گواستنەوە مەترسى کەوتەسەرـ یاخود پاشەکشەى کرد، کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت.
لە لایەکى دیکەوە محەمەد عەلى یاسین، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى گاڤ بینیڤیس لە ئەبوو زەبى دەڵێت، تاوەکوو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام بێت، بازاڕەکان بەلاوازى دەمێنێتەوە، لەو جۆرە رووداوانەش وەبەرێنەرە نێودەوڵەتیییەکان لەسەرەتاوە فشار دەکەن بۆ فرۆشتن، بەڵام وەبەرهێنەرە ناوخۆییەکان لە رێگەى کڕینى پشکى زیاتر هەوڵى کەمکردنەوەى دەدەن.
بە ئامانجگرتنى شوێنە گرنگەکان
لەو هێرشانە ئێران بە شێوەیەکى ئامانجدار شوێنە هەستیارەکانى وڵاتانى عەرەبى کردۆتە ئامانج، ئەوەش بە گوتەى پسپۆڕانى ئابووى کاریگەرى لەسەر پڕۆژە گەورە ئابوورییەکان دەبێت.
عومەر رەداد، پسپۆڕى ئاسایشى و کاربارى سیاسى دەڵێت، ئێران بە پلەى یەکەم ئەو دامەزراوانە دەکاتە ئامانج، کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانى جیهان و وەبەرهێنانى جیهانى حەوالەى دراو و ئابوورى جیهان هەیە، بە ئامانجگرتنیان دەبێتە راگرتنى پڕۆژە گەورەکان و بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و نەمانى داڕوخانى کەرتى ئابوورى دەبێت بە تایبەت بۆ ئیمارات.
عەبدونەبى عەبدولموتەلیب پسپۆڕى ئابوورى دەڵێت، لێدان لە بانکەکان بابەتێکى مەترسیدارە، چونکە دەبێتە نەمانى دراو، هاووڵاتیانى کەنداو پەلە دەکەن لە کێشانەوەى پارەکانیان لە بانکەکان، ئەوەش دەبێتە داڕوخانى کەرتى بانکى تەواوى و مامەڵە بارزگانییەکان بە تەواوى دادەڕوخێت، بۆیە وڵاتانى کەنداو گەورەترین زیانمەند دەبن لەو جەنگە.
سەبارەت بە کەرتەکانى دیکە، ئەو پسپۆڕە میسرییە دەڵێت، ئەو زیانانە کەرتەکانى دیکەش دەگرێتەوە، بە نموونە وەستانى بەشێک لە بەرهەمهێنانى نەوت دەبێتە هۆى پاشەکشەى گەشەى ئابوورى لە ئاستى دوورمەودا، بەڵام مەترسیەکى دیکەى سەرەکى هەیە ئەویش لێدانە لە تۆڕەکانى ئینتەرنێت، کە کەرتى پەروەردە و فێرکردن لەو ناوچەیە پشتى پێ دەبەستێت، هەروها مەترسى زیانگەیشتن بە کەرتى تەندروستیش هەیە، لە لایەکى دیکەوە بەهۆى ئەو دووکەڵەى سووتانى کۆگاکانى نەوت کاریگەرى لەسەر ئەو بارانە دەبێت کە دەبارێت.
جەنگ وەک فشارێکى ستراتیژى
هێرشەکانى ئێران بۆ سەر ژێرخانى وڵاتانى عەرەبى تەنیا ئامانجى لێدان نییە لە ئابوورى ئەو وڵاتانە، بەڵکوو ئەو هێرشانە وەک فشارێکى ستراتیژى بۆ سەر ئەو وڵاتانەش بەکار دەهێنێت. د.فەواز کاسب، سپۆڕى سعوودى لە کاروەبارى ستراتیژى و ئەمنى دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییە لە وەڵامدانەوەى ئێران بۆ بە ئامانجگرتنى ژێرخان و وێستگە مەدەنییەکان لە کەنداو لە ئەدەبیاتى جەنگ دەچێتە چوارچێوەى جەنگى فشار، کە دەچێتە سەر هەوڵى کاریگەرى نەک تەنیا لە رووى سەربازییەوە بەلکوو لە رووى ئابووریشەوە، تاوەکوو ئێستا دەرهاوێشتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەبارەى زیانە راستەوخۆکان رێژەیەک سنووردارە، ئەوەش بۆ لێهاتوویى سیستەمى بەرگرى لە وڵاتانى کەنداو دەگەڕیتەوە، کە توانیوویەتى رێژەیەکى زۆر فڕۆکەى بێفرۆکەوان و مووشەک پێش ئەوەى بگەنە ئامانجەکانیان بەرپەرچیان دەدەنەوە.
بەگوتەى ئەو لێکۆڵەرە سعوودیە مەترسیدارتر لەو هێرشانە لایەنى ئابوورییە، چونکە ناوچەى کەنداو یەکێکە لە کرنگترین ناوەندەکانى بەرهەمهێنان و هەناردەى وزە بۆ جیهان، بۆیە بە ئامانجگرتنى وێستگە نەوتییەکان و هەڕەشە درووستکردن لەسەر رێڕەوە دەریاییەکان رەنگدانەوەیان لەسەر ئاسایشى جیهانى و جووڵەى بازرگانى نێودەوڵەتى و نرخى نەوت و گاز دەبێت، ئێمە بەکردەیى تێبینى ئەو رووداوانەمان کردووە کە شڵەژاوى لە بازاڕەکانى جیهان درووستکردووە، چونکە زیانى بە شادەمارێکى زیندووى ئابوورى نێودەوڵەتى گەیاندووە.
سەبارەت بە ئاستى کاریگەریەکانیش لەسەر ئابوورى وڵاتانى کەنداو، ئەو شارەزایە سعوودیە دەڵێت، کاریگەریەکە لە سەر وڵاتانى وەک بەحرێن و قەتەر و عومان و کوێت رێژەیى دەبێت، بەهۆى پێگەى جوگرافى و قەبارەى ئابوورى و پشبەستنی زۆریان بە بەندەر و وێێستگەکانى کەناراوەکان، بەڵام لە بەرانبەردا سعوودیە کە خاوەن قووڵایى جوگرافى و ئابووریی گەورەیە کاریگەرییەکە کەمتر دەبێت، چونکە خاوەنى چەندین وێستگەى جیاوازە، تواناى دووبارە ئاراستەکردنى هەناردە هەیە لە رێگەى بەندەرەکان و بژاردەى جێگرەوە، چونکە ئەوەش وا دەکات توانایەکى گەورەترى پێ ببەخشێت.
هەڕەشە لەسەر دەستى کار
وڵاتانى عەرەبى بەگشتى و ئیمارات بە تایبەتى، رێژەیەکى زۆرى دەستى کاریان کرێکارانى بیانییە، ئەوەش وا دەکات کاریگەرى لەسەر داهاتووى دەستى کارى بیانى هەبێت، شارەزایانى ئابوورى دەڵێن، یەکێک لە ئاشکرابوونى لێکەوتەکانى ئەو جەنگە پەیوەستە بە کاریگەرى لەسەر دەستى کار، ملیۆنان کرێکارى بیانى بوونەتە بڕبڕەى پشتى ئابوورى ئیمارات، ئەو کارێکارانە لە کەرەتەکانى بیناسازى و خزمەتگوزارى گواستنەوە کاردەکەن، ئێستا رووبەڕووى مەترسى ئەمنى و ئابوورى دەبنەوە، لە کاتێکدا بەشێک لە دانیشتوانى ئیمارات تواناى جێهێشتنى کاتى وڵاتیان هەیە.
راپۆرتەکانى مافى مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەى قوربانیانى مەدەنى لە ئیمارات لە چینى کرێکارانى بیانین کە لە وڵاتانى باشووری ئاسیاوە روویان کردۆتە ئەو وڵاتە، هەروەک سەرەڕاى زەنگى ئاگادارکردنەوەى بەردەوام و ئاڵۆزییە ئەمنییەکان بەشێکیان لە شوێنەکراوەکان بەردەوامن لە کارکردن، ئەوەش رەنگدانەوەى نێوان دۆخى کرێکاران و سەرجەم چینەکانى دیکەى کۆمەڵگە.
پوختە
لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران بە چڕى وڵاتانى ئیمارات و سعوودیە و کوێت و قەتەر و بەحرێن و سەڵتەنەى عومان و ئوردنى بە پاساوى بوونى بەرژەوەندى ئەمەریکا بۆردوومان کرد.
داتاوى رودى زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، لە راپۆرتەکان تەنیا ئاماژە بە بوونى زیانى مادى بەر دامەزراوەکان دەکەن، بە گوتەى شارەزایانى ئابوورى هێرشەکان سەرەڕاى ئەوەى هێرشەکان زیانیان بە ژێرخانى ئابوورى گەیاندووە، بەڵام لە دوورمەودا کاریگەرى لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتانە دەبێت.
لە ناو وڵاتانى عەرەبى، ئیمارات بە هەموو وڵاتەکانى دیکە زیاتر زیانى بەرکەوتووە، بەردوامیش لە لایەن ئێرانەوە دەکرێتە، ئامانج.
دەرئەنجام:
ئێران بە یەک ئاست سەیرى وڵاتانى کەنداوى نەکردووە، ژمارەى هێرشەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک جیاوازە.
ئیمارات زۆرترین هێرشى کراوەتەسەر، بەوەش زیانى ئیمارات زۆرترە لە زیانى وڵاتانى دیکە.
تا ئێستا سەڵتەنەى عومان کەمترین هێرشى کراوەتەسەر.
لەو هێرشانە ئێران مەترسى خستۆتە سەر هەستیارترین پێگە ئابوورییەکان.
لە داهاتوو هەم قەبارەى زیانەکانى ئەو هێرشە و هەم کاریگەرى زیانەکانى ئەو هێرشانە لەسەر پاشەکشەى ئابوورى ئەو وڵاتانە دەردەکەوێت.
سەرچاوەکان:
"بلومبرغ": دول الشرق الأوسط تخفض إنتاجها اليومي من النفط
الشرق الأوسط.. خسائر بالمليارات وإلغاء أكثر من 21 ألف رحلة طيران
بالأرقام.. ما حصيلة الحرب على إيران بعد 12 يوما؟
الصواريخ الإيرانية تضرب "حلم دبي": هل تهدد الحرب أهم مركز اقتصادي في الخليج؟
هجمات إيران تؤثر سلبا على الشركات الخليجية وسط إغلاق مطارات وموانئ
3095 صاروخا ومسيرة.. حصيلة هجمات إيران على 7 دول عربية في 10 أيام
حصيلة 12 يوماً من الحرب على إيران.. خسائر بشرية ومادية واقتصادية مهولة تطال 12 دولة
سعوودیە بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییهكاندا کەمدەکاتەوە
تكثيف الدفاع واحتماليات الهجوم... سيناريوهات الرد الخليجي على اعتداءات إيران
إيران تتهم "إسرائيل" بالوقوف وراء الهجوم على أرامكو السعودية.. "ليست ضمن الأهداف"
ــ الدوحة تتهم طهران باستهداف منشآت مدنية على أراضيها.. وتلوّح بحق الرد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment