سوپای پاسداران: 21 بنكەی ئەمەریكیمان كردۆتە ئامانج ئێران

نوچەنێت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، (21) بنكەی ئەمەریكایان لەو ناوچەیە كردۆتە ئامانج، ئاماژە بەوەش دەكات، شەوی رابردوو چەند شارێكی وڵاتەكەیان كراوەتە ئامانج زیان بە شوێنەكان گەیشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/6/10)  ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوكێدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بە مووشەك و درۆن (21) بنكەی دەریایی و ئاسمانی ئەمەریكامان لەو ناوچەیە بۆردوومان كردووە.

سوپای پاسداران دەشڵێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمەریكا چەند ناوچەیەكی لە شارەكانی جاس و سیریك و قشمی ئێرانی بۆردوومان كردووە، زیان بەر بورجەكانی پەیوەندی و  حەوزەكانی ئاوی خواردنەوە لە سیریك كەوتووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، هێزەكانمان (21) بنكەی دەریای و ئاسمانی ئەمەریكامان لەو ناوچەیە بۆدوومان كردووە، لە پارێزگای بوشەهریش درۆنێكمان لە جۆری "MQ-9" تێكشكاندووە.

سەبارەت بە بۆردوومانی بنكەكانی ئەمەریكا، سوپای پاسداران ئاشكرای دەكات، هێرشیان كردتە سەر بنكەی عەلی سالمی ئاسمانی، كە بنكەیەكی ئەمەریكیە، هەروەها بنكە و سیستەمی چاودێری دەریایی لە بەحرێن كراونەتە ئامانج.

بە گوتەی پاسداران هێزەكانیان بنكەیەكی مووشەكی دوورهاوێیان كردۆتە ئامانج لەگەڵ چوار ئامانجی گرنگ، كە یەكێكیان شەوێنی فڕۆكەی "F-35" و ناوەندی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵی سەربە سوپای ئەمەریكایە لە بنكەی ئەزرەق لە ئوردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین