عێراق دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و چین دەکات کوردستان- عێراق
دەوڵەمەندی عێراق بە سەرچاوەکانی وزە، لە داهاتوودا کێبرکێیەکی فراوان لە نێوان کۆمپانییاییە چینی و ئەمریکاییەکان دروست دەکات

نوچەنێت

رۆژی چوارشەمە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" دانووستان و هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەمریکییەکان و چینییەکان هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی  گازی سروشتی زیقار و میسان، جگە لەوەی پاڵاوگەی کەربەلا لە ماوەیەکی کوردتدا دەست دەکات بە هەناردەکردنی  بەرهەمە پاڵێوراوەکانی نەوتی"

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق “ عاسم جیهاد” بە ناوەندی هەواڵی عێراقی"واع"ـی راگەیاندووە، کە عێراق توانیویەتی ڕۆژانە زیاتر لە 1500 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی بەرهەم بهێنێت، و پلانی حکوومەتی عێراق بۆ پەرەپێدان لە کێلگە گازییەکانی بەسرە  بە بڕی 3 ملیار دۆلار، دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی نیشتمانی بە رێژەی ٪40.

هەروەها ووتی" وەزارەتی نەوت لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای بیکەر هیوز، بۆ وەبەرهێنان لە کێلگەکانی گازی پارێزگای زیقار واژوو دەکات، جگە لەوەی لە گەڵ کۆمپانیای چینی بۆ وەبەرهێنان لە کیڵگەکانی گازی پارێزگای میسان ڕێککەوتووین.

عاسم جیهاد دووپاتیکردەوە، وەبەرهێنان لە کێلگە گازییەکانی زیقار و میسان دەبنە هۆی زیادکردنی زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی، هەروەها دەستپێلردنی کارەکانی وەزارەتی نەوت لە گەل کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی لە قۆناغی یەکەمدا، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی بۆ بەرهەمی نیشتمانی زیا دەکەن، ئەمەش وابەستەی عێراق بە بەرهەمی گازی خۆمالێ زێدەتر دەکەن.

سەبارەت بە پاڵاوگەی کەربەلا، ئەو بەرپرسەی حکوومەتی عێراق رایگەیاند" پاڵاوگەی کەربەلا، بە پرۆژەیەکی گرنگی عێراق دادەنرێت و کارکردن لەو پرۆژەیە ڕێژەی ٪90ـی ئامانجەکانی پێکاوە، بریاروایە لە ساڵی داهاتوودا بەرهەمی باشی هەبیت"

ئەم هەوڵانەی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت لە کاتێکدایە، کە عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕاکیشانی وەبەرهێنەری بیانی، و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە پێناو کەمکردنەوەی پشت بەستن بە وزەی ءئێران.

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین