داهاتی Rosneftـی ڕووسی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای Rosneftـی ڕووسی، کە مەزترین کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوتی رووسیایە، لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021ـدا، داهاتەکەی زیاتر لە ملیار دۆلار بووە.  هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی داهاتی Rosneft، دەگەرێتەوە بۆ بوژانەوەی نرخەکانی نەوت و بەرزبوونەوەی، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 داهاتەکەی بە بری 2.1 ملیار دۆلار دابەزی.

بەراورد بە ساڵی 2020، ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە لایان Rosneft، لە 4.64 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بۆ 3.75 ملیۆن بەرمیل دابەزی، هەروەها کۆی داهاتی کۆمپانیای Rosneft، لە مانگی یەکەم ودووەمی 2021، بە رێژەی ٪1.2 بۆ 23.4 ملیار دۆلار دابەزیبوو،  بەڵام بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، هاوکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاییە رووسیەکەیە بۆ زیاتر لە یەک ملیار دۆلار، دوای دەرکردنی خەرجیەکانی بەرهەمهێنان و باجی گشتی.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین