کاریگەری قەیرانی ئیسرائیل فەلەستین لەسەر گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤیێنا
نوچهنێت
ئەو پاساوهی کە هاوبیرانی بلینکن لە ئیدارەی بایدن و پێش ئەویش لە ئیدارەی ئۆباما بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران تەنیا لە بواری ئەتۆمیدا [نەک ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە]، دەیهێننەوە، ئەوەیە کە: پێویستە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ڕێککەوتن بکرێت بۆ ئەوەی توندتر نەبێتەوە و بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێت.
ندا پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر سەبارەت بە ڕاپۆرتە ئاشکراکان دەربارەی پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی لە حەماس و گرووپی جیهادی ئیسلامیی، واتە ئەو گرووپانەی کە سەرقاڵی شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیلن و لە ڕۆژی دووشەممەوە تا ئێستا ١٦٠٠ مووشەکیان بۆ خاکی ئەو وڵاتە هاوێشتووە، کاردانەوەی نەرم و خۆپارێزانەی هەبوو.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی گوتەبێژی گوردانی قودسی جیهادی ئسیلامیی بە بۆنەی ڕادەستکردنی مووشەکەکانی "بەدری-و٣" سوپاسی کۆماری ئیسلامیی کرد، محەمەد جەواد زەریف دوای سەفەر بۆ سووریا بەرەو ئەورووپا ڕێکەوت.
داوا له ئهمریكا دهكرێت بههۆى پاڵپشتى ئێران بۆ حهماس
له گفتوگۆكان بكشێتهوه
لە کاتێکدا کە وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتووەتە ئیسپانیا، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی ئیدارەی بایدن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەکرێ چاوەڕوانی ئەوە بین لەو سێ هەفتەی داهاتووەدا کە تا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران مۆڵەت ماوە و وەک دەرفەتێکی زێڕین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ناوی لێ دەبرێ، پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس نەک هەر ڕێگری لە گفتوگۆکانی ڤیێنا نەکەن، بەڵکو خێراتریان بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەم دواییانە فایلە دەنگییەکەی هەرای نایەوە، ئێستا لە دوایین سەردانی خۆیدایە بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێش ئەوەی بەرپرساریەتی لە وەزارەتی دەرەوە و ڕەنگە لە شانۆی سیاسەتی ئێراندا کۆتایی پێ بێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری پێشکەوتنی گفتوگۆکان، وێستگەی کۆتایی زەریف ڤیێنا بێت. واتە ئەو شوێنەی کە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوە، کە پەیوەندی نزیکیشی لەگەڵ "مەیدان" (ئەو ناوەی زەریف بۆ سوپای پاسدارانی بەکار هێناوە) هەیە، سەرقاڵی گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکایە.
هەرچەندە دەگوترێ گفتوگۆکانی ڤیێنا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە نێوان ئێران و وڵاتانی تری ئەندامی ڕێککەوتنە کە لەو ڕێککەوتنەدا ماونەتەوە (بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و چین) ئەنجام دەدرێن و ئەوروپییەکان ڕۆڵی ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان لە ئەستۆیە، پێدەچێت، ئەوە تاقە چوارچێوەیەک بێت کە نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا لە ڤیێنا لە ڕێگایەوە لە پەیوەندیدان.
لە ناوچوون و ناکارامەیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نیشانی دا کە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی لە ڕاستیدا یەک لایەنی هەیە و ئەویش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
لەم چەند هەفتەی دواییدا هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرتی نافەرمی سەبارەت بە پێشکەوتنی گفتوگۆکانی ڤیێنا و مەیلی زیاتری ئیدارەی بایدن بۆ ئازادکردنی ئەو داراییانەی ئێران کە دەستیان بەسەردا گیراوە و هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان، ڕەخنەکان لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش پەرەیان سەندبوو.
بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی فایلە دەنگییەکەی زەریف کە تیایدا گوتبووی "مەیدان" دەستی بەسەر دیپلۆماسیدا گرتووە، ڕەخنەکان لە زەریف و ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەرەیان سەند و گفتوگۆکانی ڤیێنا زیاتر لە جاران کەوتنە بەر ڕەخنەی محافیزەکارانی ئێران و کۆماریخوازانی ئەمریکا.
بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا کێشە و قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەرنجی هەموو لایەنەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و بەردەوام ئەو ترسە لە ئارادایە کە ببێتە شەڕێکی هەمەلایەنە. واتە قەیرانێک کە کۆماری ئیسلامیی بە هۆی پشتیوانیکردن لە حەماس و جیهادی ئیسلامیی، لانیکەم لایەنێکی ئەو قیرانە بە هەژمار دێت.
هەر ئەو گۆڕانی چەقی سەرنجە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکانەوە بۆ سەر پرسی ئیسرائیل و فەلەستین، دەرفەتێکی بەنرخە بۆ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی و ئیدارەی بایدن بۆ ئەوەی دوور لە هەرای ئەو میدیایانەی کە سەرقاڵی هەواڵەکانی ئیسرائیل و فەلەستینن، تا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئێران بگەنە ڕێککەوتنێک، ئەگەرچی ڕێککەوتنی کۆتایی و هەمەلایەنەیش نەبێت.
واتە ڕێککەوتنێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە بەرەبەرەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لە ئێران کە ئەگەر تاران و واشنتۆن ئیرادە بکەن، ئەوەندەش دژوار و دوور نییە.
ماڵپەڕی ئیدندێپێندێنت فارسی- ئازادە ئێفتخاری
و: نووچە نێت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment