سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا سێ پێشنیار بۆ ئاشتى ئیسرائیل ــ حه‌ماس ده‌كات
نوچه نێت
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (27/تشرینى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كرده‌وه، ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى په‌رله‌مانى ئاسیا به‌رێوه‌چوو، جێگر و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كه‌مبۆدیا و فه‌له‌ستین و رووسیا و ئۆزبه‌كستان و توركیا تێدا به‌شداربوون.
عه‌لى فه‌یسه‌ڵ، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى فه‌له‌ستین له كۆبوونه‌وه‌كه به‌ناونیشانى فه‌له‌ستین له‌ژێر هێرشه‌كانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئایا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان پۆچى پاڵپشتى فاشیزمى ئیسرائیل ده‌كه‌ن و بێده‌نگن؟ له كاتێكدا هه‌موو به‌یانییه‌ك منداڵانى فه‌له‌ستین ده‌پرسن كهههڵدهستین له‌خه‌و خوێن ده‌خۆینه‌وه به‌ڵام هه‌موو منداڵانى جیهان شیر ده‌خۆنه‌وه.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیاش گوتى، "ئێمه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانى فه‌له‌ستینین به‌ڵام ده‌بێت هه‌نگاوى بوێرانه‌تر بنرێت به‌رامبه‌ر به‌و ناڕێكخراوه سیستماتیكییهى ئه‌مرۆ له‌جیهان جێبه‌جێده‌كرێت بۆ ئه‌و پرسه، چونكه ئه‌مه شكستى سیسته‌مى جیهانییه ناتوانێت چاره‌سه‌رێك بۆئه‌م پرسه بدۆزێته‌وه، له‌ئێستادا كۆمهڵكوژیى ئاشكرا له فه‌له‌ستین ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌یشتۆته رێژه‌ى جینۆساید به‌ڵام رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هێشتا دانپێنانێت ده‌ڵێن، ئێوه گۆمهڵكوژیى ده‌كه‌ن ئه‌م كاره‌یان ئه‌وپه‌رى شكسهێنانه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه بێده‌نگ و كوێر‌و كهڕبین."
كورتولموش سێ پێشنباریشى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردوو رایگه‌یاند، یه‌كه‌میان هه‌رگیز ئاشتى به‌رپانابێت له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌بێ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین و یه‌كپارچه‌یى خاكه‌كه‌ى و پایته‌ختى قودس، دووه‌میان، ده‌بێت شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كانى موسلمانان و مه‌سیحییه‌كان پارێزراوبێت به‌تایبه‌ت مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، سێیه‌میان پێویسته دانیشتوانى جووله‌كه كه وه‌ك داگیركا‌ر له‌و شوێنانه دوربخرێنه‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گرتووه چونكه ئه‌م شوێنانه شوێنى راسته‌قینه‌ى برا فه‌له‌ستینییه‌كانه و دهێت به‌رامبه‌ر به‌م كرمهڵكوژییه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment